fbpx
Shadow Shadow

"بڕیارەکەی هاوکاری تورکیا و داعشی کرد"

قەرەیلان: ترەمپ لە کوشتنی هەر کوردێک بەرپرسیارە

18:25 هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

موراد قەرەیلان، لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، هێرشی توندی کردە سەر ترەمپ و ڕایگەیاند، ترەمپ لە کوشتنی هەر کوردێک بەرپرسیارە.

.

موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی هێزەکانی پارستنی گەل، بە میدیاکانى نزیک لە پەکەکەی ڕاگەیاندووە “شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە داگیرکەری تورک تێکدەشکێنن، ئەگەر شەڕڤانان و گەل شان بدەنە شانی یەک سەرکەوتن مسۆگەر دەبێت، نابێت کۆبانێی پیرۆز و سەرێکانی مێژوویی، تەنیا بمێنن”.

.

وتیشی “پشتیوانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا دەکەین، پێویستە گەلەکەمان بە ڕۆحی کۆبانێ و ئەزموونی عەفرین لەگەڵ شەڕڤانان بە هێزی خۆیان بەرخۆدان بکەن”.

.

دەربارەی هەڵوێستەکانی ترەمپ بەرامبەر بە کورد لەم دۆخەدا، قەرەیلان ئاماژەی بەوەکرد، “بڕیارەکەی ترەمپ بە فەرمی هاوکاری دەوڵەتی تورک و داعشی کرد، ترەمپ لەسەر کوشتنی هەر کوردێک بەرپرسیارە”.

.

ماوەى سێ ڕۆژە سوپاى تورکیا هێرشێکى بەرفراوانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و هێزەکانى هەسەدەش رووبەڕووى بوونەتەوە، تا ئێستاش شەڕ و پێکدادانى سەخت بەردەوامە.

.

دوێنێ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو، سێ بژاردەیان لەبەردەستە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشەکەى تورکیا کە پێکهاتوون لە ناردنى هێز، سەپاندنى سزاى دارایی بەسەر تورکیا، نێوەندگیریکردن لەنێوان تورکیا و کوردەکان.

.

هێرشەکەى تورکیا دواى چەند ڕۆژێک هات لە دەرکردنى بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.

 

 

 

 

 

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل