fbpx
Shadow Shadow

قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ناو فڕۆکە ئوکرانییەکە لەسەر ئێران 700 ملیۆن دۆلار دەبێت

23:06 شه‌ممه‌ 11 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

،

دوای دانپێدانان بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئوکرانییەکە لەلایەن ئێرانەوە بەهەڵە، میدیاکانی جیهان بڵاویانکردووەتەوە کە قەرەبووی قوربانیانی ڕووداوەکە لەسەر ئێران 700 ملیۆن دۆلار دەکەوێت و قەرەبووی هەر کەسێکیش بەگوێرەی وڵاتەکەی دەگۆڕێت.

،

میدیاکانی جیهان لەزاری شارەزایانی بواری فڕۆکەوانی بڵاویانکردووەتەوە، قەرەبووی کەسوکاری ئەو کەسانەی لە فڕۆکەکە ئوکرانییەکەدا گیانیان لەدەستدا کە لەلایەن ئێرانەوە خرایەخوارەوە، نزیکەی 700 ملیۆن دۆلار دەبێت.

،

ئەو شارەزایانە ئاماژەیان بەوەکردووە، قەرەبووی قوربانییەکان بەگوێرەی وڵاتەکان دەگۆڕێت و بە نمونە، هاوڵاتییەکی ئەمریکی قەرەبووەکەی چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلارە و هاوڵاتییەکی بەڕازیلیش ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار و هاوڵاتییەکەی کەنەدیش ملیۆنێک و 700 هەزار دۆلار.

،

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوودا، لەکاتی موشەکبارانکردنی چەند بنکەیەکی ئەمریکی لە عێراق لەلایەن ئێرانەوە بۆ تۆڵەکردنەوەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ئوکرانی بە زیاتر لە 170 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە و سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا.

،

پاش ڕووداوەکە، دەسەڵاتدارانی ئێران بڵاویانکدەوە، کە بەهۆی بوونی کێشە لە فڕۆکەکەدا، فڕۆکەکە کەوتووەتەخوارەوە، بەڵام ئەوە نەبووە جێی باوەڕ لای بەشێک لەو وڵاتانەی کە هاوڵاتیان لە فڕۆکەکەدا هەبوو و دوای فشارەکانیشیان دواجار ئێران دانی بەوەدانا کە بە هەڵە موشەکێکیان پێوەناوە و بەوهۆیەوە فڕۆکەکە کەوتووەتەخوارەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل