fbpx
Shadow Shadow

قەرزەکانی عێراق و وانەیەک بۆ هەرێم

14:41 یه‌ك شه‌ممه‌ 22 ئه‌یلول 2019
article image

بیروڕا- ئەحمەد حاجى ڕەشید

 

لەپۆلێن کردنی وڵاتاندا لەبارەی قەرزەوە وڵاتان هەتا ئینسانەکانیش دەبنە سێ بەشەوە بۆبابەتی قەرز ، بەدڵنیایەوە ئەو وڵاتەی کە قەرزدەرە زۆر باشترە لە وڵاتەی کەقەرزدارە وگومانی تیدانیە ئەو وڵاتەی نەقەرزی لایەو نەقەرزیشی کردوە سیفەتی مامناوەندی وەرگرتوە لەو پۆلێنەدا.

.

لەدونیای ئابوریدا دوو قوتابخانە هەیە بۆ قەرزکردن :

.

یەکەم : قوتابخانەی کلاسیک کە بەتێکرای بیرمەندانیان قەرز بەداهاتیکی نەخوازراو دەبینن و بە داهاتیکی نەزۆکی لەقەڵەم دەدەن .

.

دووەم :قوتابخانەی تازەگەرییەکان کە زۆرینەیان لەگەڵ قەرزکردندان بەڵام مەرجیان هەیە کە دەبێت قەرزەکان بۆ پرۆژە وەبەرهێنەکان بێت، بەهیچ شێوەیەک نابێت قەرز بۆ بواری بەکاربردن بێت.

.

لەیەکێک لە داتانافەرمیەکاندا هاتوە کەلە کۆی ۱۳٥ دەوڵەتی قەرزکەر تەنها ۳٪ ئەو دەوڵەتانە سودمەندبوون لەقەرزکردن.

.

لەئیستادا قەرزەکانی عێراق کەلەپێشودا خۆی (۱۲٤) ملیاردادەبینیەوە لە ئیستا بە پێی دوا دەتا قەرزەکانی دەرەوەی عێراق خۆی لە (۲۷) ملیار دۆلار وقەرزە ناوخۆیەکان خۆیان لە (٤۳) ترلیۆن دینار دەبینیتەوە کە دەکاتە نزیکەی (۳٦) ملیار دۆلار کەبەکۆی دەکاتە نزیکەی (٦۳) ملیار دۆلار ئەگەر ئەو قەرزەی دەوڵەتە خلیجیەکانیش حساب بکەینکە نزیکەی (٤۱) ملیار دۆلارە ئەوا بەکۆی دەکاتە نزیکەی (۱٠٤) ملیار دۆلارە.

.

هەموو ئەم قەرزانەش بە داتاو زانیاری زۆر ورد کە چۆن کراوەو سودەکەیان چەندەو عمولەیان چەندە چەندە قیست دراوەتەوە چەندە سوو دەگەرێننەوە هەمووی بەوردەکاری هەیە.

.

 

ئەم بەرێزانە کەلەهەرێمی کوردستان دەسەڵاتیان بەدەستە بۆ لە قەرزەکاندا رووننین و شەفافانە مامەڵە ناکەن و هەموو قەرزەکانمان بۆ پۆلێن بکەن تا لانی کەم بتوانین دیفاعێکی ما قول و پەسەند بکەین.

وشە كلیلەكان:

Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل