Shadow Shadow

قەدەغەکردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان، فراکسیۆنى کۆمەڵ دەیەوێت پڕۆژەیاساکە بباتەوە پەرلەمان

15:28 شه‌ممه‌ 25 ئایار 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان بەنیازە پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی ماڵپەڕە سێکسییەکان بباتەوە پەرلەمان، ئەندامێکی فراکسیۆنەکەش دەڵێت، ئەگەری زۆرە لەم خولەدا دەنگی لەسەربدرێت، وەزارەتی گواستنەوەش چۆنێتی بلۆککردنی ئەو ماڵپەڕانە بۆ ناس کورد شیدەکاتەوە.

پڕۆژەیاساکە لەلایەن فراکسیۆنى کۆمەڵەوە ئامادەکراوە بەڵام لە خولی پێشوودا پێشکەشی نەکردووە و چاوەڕێی وەرزی پێشکەشکردنی پڕۆژەیاسای ئەم خولەى ئێستای پەرلەمانە.

.

هەورامان گەچێنەیی، ئەندامی لیژنەی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەم خولەدا پڕۆژە یاساکە پەسەند دەکرێت، چونکە لە خولی پێشوودا لەکاتی ئامادەکردنی پڕۆژەکە، پشتگیری فراکسیۆنەکانی دیکەش بۆ پڕۆژەکە زۆر باش بوو، بۆیە چاوەڕێ دەکەن لەم خولەشدا بە هاوکاری فراکسیۆنەکانی دیکە پڕۆژە یاساکە پەسەند بکەن.”

لەبارەى هۆکاری ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکە، هەورامان گەچێنەیی باسی لەوەکرد، ئەو ماڵپەڕانە گەنجانیان زۆر سەرقاڵکردووە، بەشێوەیەک گەیشتووەتە ئاستی ئالودە بوون و هەروەها چەندین کێشەی کۆمەڵایەتی و ڕووداوی نەخوازراو بەهۆیەوە دروست بووە، ئەمە جگە لە ڕووە ئاینییەکەی کە لە ئاینی ئیسلامدا ڕێگەپێنەدراوە.

.

هاوکات کاروان ڕەزا، بەڕێوەبەری گشتی پۆستە و گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “ئەگەر بڕیارێکی لەوشێوەیە لە پەرلەمان یاخود حکومەت دەربچێت ئەوا ئێمە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت ناچار دەکەین کە ئەو ماڵپەڕە سێکسییەکانە سانسۆریان بخسرێتەسەر”.

وتیشی، ئەوەی کێشە دروست دەکات بۆ بڕیارەکە، کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت لە هەرێم ناتوانن بەتەواوی سانسۆر بخەنەسەر ئەو ماڵەپەڕانە و حاڵەتەدا بەرنامەی تایبەت هەیە کە ئەو سانسۆرە دەشکێنێت.

.

کاروان ڕەزا ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێگەیەکی دیکە هەیە، ئەویش حکومەتی هەرێم داوا لە کۆمپانیا سەرەکییەکانی هێڵی ئینتەرنێت بکات کە ئینتەرنێت بۆ هەرێم دەنێرن، لە ڕێگەی ئامێرێکەوە سانسۆر بخەنەسەر ئەو ماڵپەڕانە هەرچەندە تێچوونی ئەو ئامێرە زۆر گرانە، بەڵام لەوکاتەدا بەشێوەی 100٪ ئەو ماڵپەڕانە سانسۆر دەکرێن و بەهیچ شێوەیەک ناکرێنەوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل