Shadow Shadow

قەتەر.. زیاتر لە هەزار کرێکار لە ئامادەکارییەکانی مۆندیال گیانیان لەدەستداوە

17:36 چوار شه‌ممه‌ 12 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی نیپاڵ، لە ئامادەکارییەکانی قەتەڕ بۆ میوانداری جامی جیهانی 2022، زیاتر لە هەزار کرێکاری ئەو وڵاتە لە کاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.

.

ماڵپەڕی “زە هیمالایا”ی نیپاڵی ئاشکرای کردووە، لە ساڵی 2014ەوە تا ئێستا نزیکەی 1400 کرێکاری نیپالی کە لە پڕۆژەکانی تایبەت بە مۆندیالی 2022ی قەتەر کاریان کردووە گیانیان لەدەستداوە.

.

حکومەتی نیپال، ئەو زانیاریانەی بۆ ماڵپەڕەکە پشتڕاست کردووەتەوە و نیگەرانی خۆی لەوبارەوە دەربڕیوە.

.

لە ساڵی 2014ەوە قەتەر، دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بۆ میوانداریکردنی جامی جیهانی؛ وەزیری پیشووی دارایی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندبوو، نزیکەی 200 ملیار دۆلار لە میوانداریکردنی جامی جیهانی 2022 خەرج دەکەن.

.

ساڵی 2010، هەریەکە لە قەتەر، ئەمریکا، کۆریای باشوور، ژاپۆن و ئوستڕالیا داوای وەرگرتنی مافی میوانداریکردنی جامی جیهانی 2022یان کرد، بەڵام لە قۆناغی کۆتاییدا قەتەر بە 14 دەنگ بەرامبەر8 دەنگ لە ئەمریکای بردەوە و مافی میواندرایکردنی مۆندیالەکەی بەدەستهێنا.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل