fbpx
Shadow Shadow

رۆژی دژایەتی گەندەڵییە

قەبارەی گەندەڵی پێنج ساڵی ڕابردووی هەرێمى کوردستان ئاشکرا کرا

16:43 دوو شه‌ممه‌ 09 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم ڕایگەیاند، له ‌ پێنج ساڵی ڕابردوودا، قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی زیاتر بووە لە 423 ملیار دینار، کە لەو ڕێژەیە تەنها 17.79%ی  بۆ حكومه‌ت گەڕێندراوەتەوە.

.

ئەمڕۆ (دووشەممە، 9ی کانونی یەکەمی 2019) ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانید ڕایگه‌یاند :”لەدوای ساڵی 2014ەوە قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ هه‌رێم زیاتر له‌ 423 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندووه‌”.

.

وتیشی، له‌و ڕێژه‌یه‌ توانیویانە بڕی 17.79% ی پاره‌كه‌ بۆ حكومه‌ت بگەڕێننەوە و هەروەها دەستیانگرتووە بەسەر بڕی دوو ملیار و 770 ملیۆن دینار.

.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تا ئێستا هه‌زار و 27 داوای سزاییان هه‌بووه‌ و 281 كه‌یسیش ئاڕاسته‌ی دادگای تایبه‌تمه‌ند كراوه و‌ 299 داوای سزایش داخراوون و 304 داوای سزایی له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل