fbpx
Shadow Shadow

قۆناغی سێهەمی ئۆپراسیۆنی “ئیرادەی نەسڕ” دەستیپێکرد

17:55 دوو شه‌ممه‌ 05 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

سوپای عێراق و هێزەکانی حەشدی شەعبی بە هاوکاری هێزی ئاسمانی عێراق، ئۆپراسیۆنی سەربازی ” ئیرادەی نەسڕ”ى سێهەمیان  لە پارێزگای دیالە و چەند ناوچەیەکی دیکەی پارێزگای نەینەوا دەستپێکرد.

.

ئەمڕۆ (سێشەممە،4ى ئاب، 2019)، ئۆپراسیۆنی سەربازی “ئیرادەی نەسڕ” لە پارێزگای دیالە و  چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا دەستی پێکرد، لەڕاگەیاندراوێکی حەشدی شەعبیدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە ئۆپراسیۆنەکە  لە ناوچەکانی باکوری قەزای میقدادییە، ناحیەی جەلەولا و ناوچەکانی باشوری نەینەوا لە بەرزاییەکانی “عەتشانە و ئەو ناوچانە کە دەکەونە نزیک بەنداوی بادوشەوە” دەستی پێکردوە.

.

ئۆپراسیۆنەکانی ئیرادەی نەسڕ لە سەرەتای مانگی تەموزی رابردوەوە دەستی پێکرد، بە سەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ئەبومەهدی موهەندیس، سەرپەرشتیاری دەستەی حەشدی شەعبى لە عێراق.

.

بەگوێرەی زانیارییەکان توانراوە لە قوناغی یەکەم و دووەمی  ئۆپراسیۆنەکەدا، سەدان کیلۆمەتر کێوماڵ بکەن و دەیان چەکداری داعش بکوژن و دەستگیر بکەن، دەستیش  بەسەر  چەندین حەشارگەی تەقەمەنی  و چەکی داعشدا بگرن.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل