Shadow Shadow

قۆناغی دووەمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئێزدییەکان تا مانگێکی دیکە بەردەوام دەبێت

22:08 هه‌ینی 12 نیسان 2019
article image

ناس کورد- عه‌مار میرداڤی

.

قۆناغی دووەمی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکانی ئێزدییەکان لە گوندی کۆچۆی سەر بە قەزای شەنگال دەستیپێکرد و بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان تا سه‌ره‌تای مانگی ئایندە به‌رده‌وام ده‌بێت.

.

ئه‌مرۆ قوناغی دووه‌می هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی گۆندی كۆچۆی سه‌ر  قه‌زای شنگال دەستپێکرد، به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریكاری‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند، ئەو قوناغه‌ تا سه‌ره‌تای مانگی ئایدار به‌رده‌وام ده‌بێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە پێنج بۆ شەش گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ له‌ گۆندی كۆچو هه‌ن.

.

قوناغی یه‌كه‌می هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ 15ی ئاداری ئەمساڵ بەشێوەیەکی فەرمی دەستیپێکرد و تا 12ی نیسانی خایاند کە تێیدا نزیكه‌ی 30 روفات دۆزرانه‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامەکانی قوناغی یه‌كه‌م ره‌وانه‌ی به‌غدا كرا و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كرا، بڕیاردرا قۆناغی دووه‌میش دەستپێبکرێت.

.

ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له‌ كردنه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی قه‌زای شنگال بریتین کە؛ فه‌رمانگه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان، ده‌زگای شه‌هیدان، پزیشكی داد له‌ به‌غدا، بەڕێوەبەرایەتی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌،  ده‌سته‌ی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه‌كانی دهۆك، هه‌روه‌ها رێكخراوی نیوده‌وله‌تی ئای تی ئێم پی سه‌رپه‌رشتی ته‌وای كاره‌كانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات.

.

بریكاری‌ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ له‌ سنوری قه‌زای شنگال 72 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ هه‌ن، جەختیشیکردەوە کە بە پێی پێوه‌ری نیوده‌وڵه‌تی و رێوشوێنی یاسایی و پزیشكی و به‌ ئاماده‌بوونی پسپۆرانی نیوده‌وڵه‌تی پرۆسه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل