Shadow Shadow

قوناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی”ئیرادەی نەسر” بەردەوامە

12:13 دوو شه‌ممه‌ 22 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-
هێزە عێراقییەکان لە  قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی “ئیرادەی نەسر”، زیاتر لە 50 گوندیان لە باشووری بەغدا لە شانە نووستووەکانی داعش پاک کردووەتەوە.

.

بە گوێرەی  سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق،  قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی “ئیرادەی نەسر” لە سنووری باکووری شاری بەغدا تا دەگاتە ناوچەکانی دەورووبەری پارێزگاکانی دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار بەردەوامە.

.

لە میانی ئۆپراسیۆنەکەدا، ھێزە عێراقییەکان 50 گوندیان لە سنووری قەزای تارمییە باکووری بەغدا لە شانە نووستووەکانی داعش پاک کردووەتەوە.

.

ھەروەھا دەستیان بەسەر ژمارەیەک چەک و بڕێک تەقەمەنییدا گرتووە ژمارەیەک حەشارگەی شانە نووستووەکانی چەکدارەکانیان لە باکووری بەغدا لەناوبردووە.

.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 20ی تەمموزی 2019، وەزارەتی بەرگری عێراق  قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی “ئیرادەی نەسر”ی ڕاگەیاند.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل