fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

ژمارەى توشبوان بەردەوامە لە دابەزین

قوربانیانی کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە.. کەى ڤاکسینى نوێ بەکاردەهێنرێت؟

09:02 هه‌ینی 21 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

دەسەڵاتدارانى چین ئاشکرایانکرد، قوربانیانى ڤایرۆسى کۆرۆنا COVID-19 بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و ژمارەى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە گەیشتوەتە دوو هەزار و 247 کەس.

.

بەپێى ئەو داتایانەى لیژنەى پزیشکى چین بڵاویکردوەتەوە، لە 31 کەرتى ئەو وڵاتە 76 هەزار و 738 کەس تائێستا توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون، لە ئێستاشدا 55 هەزار و 911 کەس لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە.

.

ئەوەش لەبەر ئەوەى لە توشبوان دوو هەزار و 247 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و 18 هەزار و 518 کەسیان چاکبوونەتەوە، لەوانەشى کە لەنەخۆشخانەکان ماون 12 هەزار و 65 کەسیان بارى تەندروستیان ناجێگیرە.

.

لاى خۆشیەوە تیدروس ئەدهانۆم جیبریسوس، بەڕێوەبەرى گشتیی ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ئاشکرایکردوە، کەمبوونەوەى ژمارەى توشبوان لە چین بەردەوامە لە دابەزین کە ئەوەش هاندەرێکە، بەڵام هێشتا زووە بزانرێت ئەو دابەزینە بەردەوام دەبێت یاخود نا.

.

بەپێى دواین داتا لەوڵاتى ئێران توشبوان شەش کەسن کە دوانیان گیانیان لەدەستداوە، لاى خۆشیەوە ڕۆژی پێنجشەممە لیژنەى قەیرانەکانى عێراق پێشنیارى بۆ حکومەت کرد کە بەتەواوەتى ڕێگەى گەشتکردن لەنێوان عێراق و ئێراندا دابخات چونکە ئەگەر ئەو ڤایرۆسە بگاتە عێراق ئەستەمە کۆنترۆڵ بکرێت.

.

هەرچى سەبارەت بە ڤاکسینى دژە کۆرۆنایە، شو نانبینگ، وەزیرى زانست و تەکنەلۆژیاى چین لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا وتى، ئەو ڤاکسینە نوێیەى دروستکراوە لەدواى مانگى چوارى ئەمساڵ بۆ نەخۆش بەکاردەهێنرێت و تا ئەو کاتە بەردەست نابێت.

.

لەلایەکى ترەوە ژمارەى توشبوانى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە کۆریاى باشور بەردەوامە لەبەرزبوونەوەدایە و ناوەندى کۆرى بۆ کۆنترۆڵکردنى نەخۆشیە گوازراوەکان ئاشکرایکرد، ژمارەى توشبوان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتوەتە 156 کەس.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل