fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.. له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا 242 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

11:49 پێنج شه‌ممه‌ 13 شوبات 2020
article image

ناس كورد-

ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وامه‌ له‌ بڵاوبونه‌وه‌ و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ژیان له‌ هاووڵاتیانی وڵاتی چین و تا دێت قوربانییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه‌ ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كات.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌رپرسانی وڵاتی چین، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) ژماره‌ی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ رووی له‌ به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتر كردووه‌ و ژماره‌ی توشبون به‌ ڤایرۆسه‌كه له‌ هه‌رێمی هوبی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 15 هه‌زار كه‌س و ته‌نها له‌ماوه‌ی یه‌ك ڕۆژیشدا 242 حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدا تۆماركراوه‌.

.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا به‌كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌ بووه‌ 1355 كه‌س و  توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش له‌ جیهاندا گه‌یشته‌ 60 هه‌زار كه‌س.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل