Shadow Shadow

قوباد تاڵەبانی: هیچ لایەك بەتەنیا ناتوانێت حكومڕانی كوردستان بكات

13:00 پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2019
article image

 

ناس کورد-

.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕەخنەکان لە دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەجێی خۆیدایە، جەختیش دەکاتەوە کە هیچ لایەك بەتەنیا ناتوانێت حكومڕانی كوردستان بكات.

.

لەمیانی وتارێکیدا لە دەستپێكی 22یەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی، لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمەوە، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، “شەش مانگ و نیوە هەڵبژاردن ئەنجامدراوە، رەخنەی زۆر دەگیرێت لە دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەی نوێ، رەخنەكانیش لەجێی خۆیەتی.”

.

جێگری سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە هەندێك وردەكاری هەن شایەنی هەڵوێستە لەسەر كردنن، وتیشی: “بەمدواییە دۆخی سیاسی ئێمە روبەڕووی دوو راستی بوویەوە، یەكێكیان ئەنجامەكان و دووەمیشیان پێگەو كاریگەری و تایبەمەندی هێزە براوەكانە، ئەوەش هیچ بەسفركردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن نایەت، بەڵكو بەپێچەوانەوە بەشی زۆری ئاڵۆزییەكانی دروستكردنی ئەم كابینەیە پەیوەندی بەتەرجەمەكردنی بەركەوتەكانی هەڵبژاردنەوە هەیە، چونكە ئەنجامەكان ئەوەی پێوتین كە هیچ لایەك بەتەنیا ناتوانێت حكومڕانی كوردستان بكات.”

.

قوباد تاڵەبانی جەختیشیکردەوە کە پێویستە بنەمای‌ بەهێز بۆ پێكهێنانی‌ كابینەی‌ داهاتوی‌ حكومەتی‌ هەرێم دابڕێژین، “چونكە هەرێمی‌ كوردستان لەزۆر بواردا پێشەنگ بوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا نابێت دەرفەتی‌ دانوستان لەگەڵ كابینەكەی‌ عادل عەبدولمەهدی لەدەستبدەین.”

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل