fbpx
Shadow Shadow

"تا پێکهێنانى کابینەى نوێ"

قوباد تاڵەبانی سەرجەم دەسەڵاتەکانی نێچیرڤان بارزانی وەردەگرێت

18:33 سێ شه‌ممه‌ 21 ئایار 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

لە ئەگەری وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەریم لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە، سەرجەم دەسەڵاتەکانی دەدرێتە قوباد تاڵەبانی، ئەوەش بەپێی یاسای ئەنجومەنى وەزیران کە لە ساڵى 1992 دەرچووە.

.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە ناس کورد-ی ڕایگەیاند، بەپێی مادەی حەڤدەیەم لە یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 1992ی ئەنجومەنی وەزیران، لە ئەگەری “غیابی” سەرۆکوەزیراندا ڕاستەخۆ دەسەڵاتەکانی دەدرێت بە جێگرەکەى.

.

وتیشی، لە یاساکەدا باس لەهیچ هۆکارێک نەکراوە بۆ ئامادە نەبوونی سەرۆکی حکومەت، واتە بەهەر هۆکارێک بێت ئەوا یاساکە جێبەجێدەکرێت.

.

سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد، بەهیچ شێوەیەک باس لە دیاریکردنی دەسەڵاتەکانیش نەکراوە، واتە لە حاڵەتێکی وەهادا، جێگرەکەی هەمان دەسەڵاتەکانی سەرۆکی حکومەتی دەبێت.

.

لە ئەگەرى سوێند خوردانى نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم، ڕاستەوخۆ سەرجەم دەسەڵاتەکانی لە ئەنجومەنی وەزیران دەدرێتە قوباد تاڵەبانی کە جێگری سەرۆکی حکومەتە، تاڵەبانى لە دەستەڵاتەکەیدا دەمێنێتەوە تا پێکهێنانی کابینەی نوێ.

.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کابینەی ئێستای حکومەتی کاربەڕێکەرى هەرێم، کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێم و لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی هەرێم، تا پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم  و دەستبەکاربوونی کابینەکە، حکومەتە کاربەڕێکەرەکە بێ سەرۆک دەبێت.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل