fbpx
Shadow Shadow

"گەر لە ئەرکدا ماینەوە"

قوباد تاڵەبانی بە گومانەوە باس لە مانەوەی لە پۆستەکەی دەکات

20:57 سێ شه‌ممه‌ 02 نیسان 2019
article image

 

 

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی باس لە گرنگی قەزای دوکان دەکات و ڕایدەگەیەنێت گەر لە پۆستەکەیدا لە کابینەی نوێ مایەوە ئەوا خزمەتی ئەو ناوچەیە دەکات.

 

پاش ئەوەی لە مەراسیمی ئاڵوگۆڕی پۆستی قائیمقامی دوکان ئامادەبوو، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند: “نەك هەر بۆ دوكان بەڵكو بۆ سەرجەم دەڤەرەكە پرۆژە و بەرنامەی تایبەتمان هەیە وەك چاککردنی رێگاکانی دەوروبەری دوکان و دووسایدکردن و ڕوناککردنی شەقامی سەرەکی ناحیەی خەلەکان”.

 

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە درێغی ناكەن لە پێناو ئەوەی دوكان و دەریاچەكەی ببنە ڕووگەیەكی سەرەكی گەشتیاریی لەسەر ئاستی هەموو عێراق.

 

لە بارەی خزمەتکردنی ناوچەکە، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ئەرکی خزمەتکردنی دوکان و کردنی بە ناوچەیەکی گەشتیاری بەشێكە لەو ئەركە بنەڕەتییانەی كە دەكەونە سەرشانی حكومەتی داهاتووی هەرێم.

 

“بەڵێنم بە دانیشتوانی دەڤەرەكەدا ئەگەر لەئەركدا ماینەوە بەردەوام بین لەگەڵیان” قوباد تاڵەبانی وای نوسیوە.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل