fbpx
Shadow Shadow

قوباد تاڵەبانی: بودجە بۆ چاككردنەوەی ڕێگاوبانەكان تەرخان دەكەین

21:49 پێنج شه‌ممه‌ 02 ئایار 2019
article image

ناس كورد-
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات بەزووترین كات بودجەی پێویست بۆ چاككردنەوەی رێگاوبانەكانی هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت.

.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ وەزیرانی دارایی و ئاوەدانكردنەوە و شارەوانی بڵاوكردەوە.

.

لەراگەیەندراوەكەدا روونیدەكاتەوە كە كۆبوونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن بووە لەبارەی چارەسەركردنی كێشەی رێگاوبانەكانی هەرێمی كوردستان.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوە دەكات، هەرچەندە پرۆسەی چاككردنەوەی رێگاوبانەكان دەستی پێكردووە بەڵام بڕیاریاندا بە زووترین كات بودجەی پێویست بۆ چاككردنەوەی هەموو ڕێگاوبانەكان تەرخان بكرێت.

.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، قوباد تاڵەبانی داوای كردووە وەزارەتی ناوخۆش بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ هەندێك رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.

.

جەختیش دەكاتەوە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا كۆبوونەوەیەكی دیكەش ئەنجام بدەن كە پارێزەگارەكانی هەر چوار پارێزگاكەی هەرێم و وەزیری ناوخۆش بەشداردەبن.

.

راگەیەندراوەكەی قوباد تاڵەبانی لە كاتێكدایە كە لە میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا گلەییەكی زۆری هاووڵاتیان لەبارەی خراپی رێگا و بانەكان دەخرێتەڕوو و بەهۆیەوە چەندین رووداوی هاتووچۆی لێكەوتەوە و تیایدا چەندین هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل