fbpx
Shadow Shadow

قوباد تاڵەبانى: یەکێتى پێویستى بە خۆ نوێکردنەوە هەیە

20:03 هه‌ینی 31 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ساڵڕۆژى دامەزراندنى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند “دەبێت یەکێتى خۆى بگونجێنێت لەگەڵ تەحەدایەتیەکان” و پشتگیرى خۆشى بۆ ئەنجامدانى کۆنگرەى یەکێتى لە زووترین کاتدا، دەربڕى.

.

لەپەیامێکی ڤیدیۆیدا کە لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێشکەشی کرد، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ ئەو ئەندام و کادرانەی یەکێتی دەربڕی کە داوای بەستنی کۆنگرەی یەکێتی دەکەن و وتی “منیش لەگەڵ بەستنی کۆنگرەدام”.

.

لە پەیامەکەدا، قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە، لە زاخۆوە تا گەرمیان داوای کادیران و ئەندامانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانمان پێ ئەگات کە داوای بەستنی کۆنگرە دەکەن، منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئەو کادیر و ئەندامە دڵسۆزانەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و منیش داوای کۆنگرە دەکەم.

.

لەبارەی کۆنگرەی حزبەکەشیەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژە بەوە دەکات کۆنگرە بۆ نوێبوونەوە، کۆنگرە بۆ بەھێزکردنەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کۆنگرە بۆ پێداچوونەوە بە ئۆرگانەکانی یەکێتی، کۆنگرە بۆ پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانی یەکێتی، کۆنگرە بۆ گەڕانەوە بۆ سەر ئەو مەبدەئانەی یەکێتی لە پێناویاندا دروست بووە، کۆنگرەیەک بۆ داڕشتنی سیاسەتێکی ژیرانە کە بتوانێت ئەمڕۆ کوردستان بەرەو کەناری ئارامی ببات، ئەم کۆنگرەیە داوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت جەماوەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، ئەم کۆنگرەیە ئەبێت ببەسترێت و من لەم ساڵیادە دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ ئەو دەنگانە، داوای بەستنی کۆنگرە دەکەم، داوا دەکەم چیتر بیانوو نەدۆزینەوە بۆ دواکەوتن لەم پرسە. یەکێتی پێویستی پێیەتی، کوردستان پێویستی پێیەتی، عێراقیش پێویستی پێیەتی.

.

پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ (هەینی) مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیەندراوێکی بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی یەکێتی بڵاوکردەوە و لە بەشێکی راگەیەندراوەکەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوای بەستنی کۆنگرەی کرد.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل