fbpx
Shadow Shadow

قوباد تاڵەبانى باس لە چوونەدەرەوەى حکومەت دەکات.. “ڕەنگە دەستلەکارکێشانەوە ڕووبدات”

12:24 سێ شه‌ممه‌ 01 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا بۆ دەنگدەران و جەماوەریی یەكێتی ئاماژە بە ئەگەری چوونەدەرەوەی لە حكومەت دەكات و بەڵێن دەدات لە “دەرەوەى” حکومەتیش خزمەت بکات.

.

قوباد تاڵەبانی پەیامەکەى لە هەژمارە فەرمییەكانی خۆی لە تویتەر و فەیسبوك بڵاوکردووەتەوە بەبۆنەی تێپەڕبوونی یەك ساڵ بەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى 30 ئەیلولی 2018.

لەو کورتە پەیامەدا، قوباد تاڵەبانی سوپاسی متمانەى ئەو 182 هەزار دەنگە دەکات کە “لیستی یەکێتى و مام-یان سەرخست” لە هەڵبژاردنەکەى ساڵی 2018ەدا.

.

قوباد تاڵەبانى نوسیویەتی، “لە ھەرکوێیەک بم، لە حكومەتدا یان لە دەرەوەی، خزمەتکردنی ئێوە بەئەركی سەر شانی خۆم دەزانم.”

.

ئاماژەکەى قوباد تاڵەبانى دوای ڕۆژێک هات لە لێدوانەکەى بافڵ تاڵەبانى کە لە وەڵامی کەمکردنەوەى دەسەڵاتەکانى ناوبراو وەک جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە کابینەى نوێ و نیگەرانییەکانیان لە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکەى پارتی و یەکێتى، بافڵ تاڵەبانی وتبوو، “هێشتا هیچ دەسەڵاتێک نەدراوە بە قوباد تاڵەبانى تاوەکو کەمبکرێتەوە.”

.

“ڕەنگە دەستلەکارکێشانەوە ڕووبدات”

لەوبارەیەوە، فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیگەرانیی حزبەکەی لە دیارینەکردنی دەسەڵاتەکانی قوباد تاڵەبانی پشتڕاستکردەوە و بە ناس کوردی ڕاگەیاند: “نیگەرانییەکان گەیشتووەتە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی و برادەرانی پارتی خۆشیان ئەوە دەزانن کە یەکێتی نیگەرانە لەو دۆخە، بەڵام تائێستا هەڵوێستیان نەبووە”.

.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەربارەی دەنگۆی دەستلەکارکێشانەوەی قوباد تاڵەبانی لە پۆستەکەی ئاماژەی بەوەکرد: “ئەگەر دۆخەکە بەوشێوەیە بێت ڕەنگە ئەوە ڕووبدات، چونکە یەکێتی کاربەدەستێکی ناوێت کە دەسەڵاتی نەبێت، بەڵام هیوادارین ئەوە ڕوونەدات و دۆخەکە نەگاتە بیرکردنەوە لە دەستلەکارکێشانەوە، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانێکی گەورە لە هەرێم”.

قوباد تاڵەبانى باس لە چوونەدەرەوەى حکومەت دەکات.. "ڕەنگە دەستلەکارکێشانەوە ڕووبدات"

ئەسەسەرد باسی لەوەشکرد، وەک یەکێتی نائومێد نەبوون لە چارەسەکردنی ئەو کێشەیە و پێویستە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانی کابینەی نۆیەم لەگەڵ پارتی چارەسەری بکەن.

.

ئەو سەرکردەیەی یەکێتی جەختیشیکردەوە، “لە هەموو دنیادا دەسەڵاتەکانی جێگر دیاریکراون و ڕێزێکی تایبەتی لێدەگیرێت، یەکێتیش هەر کەسێکی کە ناردووەتە حکومەت بۆ دانیشتن لەسەر کورسی نەیناردووە.”

.

“یەکێتی بەبێ دەسەڵاتی لەم حکومەتە بەردەوام نابێت”

لە لایەکی ترەوە، قادر عەزیز، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتى بە دەنگی ئەمریکای وتووە: “وەک باسم کرد تائێستا دەسەڵاتی تەواو نەدراوەتە قوباد تاڵەبانی کە تاکە جێگری سەرۆکی حکومەتە هەتا هەندێک لە وەزیرەکانیش، ئەمە ئاماژەیەکی خراپە و پابەندنەبوونی پارتی بە ڕێککەوتنەکە دەردەخات چونکە ڕێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر بنەمای “شەراکەتە” لەو حکومڕانیەدا.”

.

دەشڵێت: “قوباد تاڵه‌بانی به‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وتووه‌ كه‌ نیگه‌رانه‌ له‌وه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی وه‌ك پێویست نه‌داوه‌تێ، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ یەکێتی بەبێ دەسەڵاتی لەم حکومەتە بەردەوام نابێت.”

.قوباد تاڵەبانى باس لە چوونەدەرەوەى حکومەت دەکات.. "ڕەنگە دەستلەکارکێشانەوە ڕووبدات"

ئاماژەى بەوەشکردووە: “مەکتەبی سیاسی لەو بارەیەوە بڕیار دەدات و بەڕاستی ئەمە ئاماژەیەکی خراپە، وە یەکێتی ناتوانێت تاسەر بێدەنگ بێت، ئەگەر خەڵکەکەی دەسەڵاتی نەبێت لەناو حکومەت کەواتە یەکێتی چی دەکات لەناو حکومەت؟.”

.

قادر عەزیز ئاشکراشیکردووە بڕیارە هەفتەى داهاتوو پارتی و یەکێتى کۆببنەوە و ئەو بابەتانە یەکلایی بکەنەوە کە “بۆچی پابەندی ڕێککەوتنەکە نابن و لەسەر چ بنەمایەک ئەم ڕێککەوتنانە کراون؟”.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل