fbpx
Shadow Shadow

قوباد تاڵەبانى: ئەگەر کێشەى کەرکوک بەپێی ڕێککەوتن نەبێت کێشەکانى هەرێم ئاڵۆزتر دەبن

16:38 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانى ڕایگەیاند، پێویستە کێشەى دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک لەسەر بنەمای ڕێککەوتنى دوو قۆڵی پارتی و یەکێتى چارەسەربکرێت ئەگەرنا پێشبینی دەکات کێشەکانى هەرێم ئاڵۆزتر بن.

قوباد تاڵەبانى، جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەگەڵ ماسیۆ تۆلیر، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، “خەڵكی كوردستان چاوەڕوانی حكومەتێكن لە ئاست خواست و داواكارییەكانیاندا بێت، كێشەكانی بەغدا و هەرێمیش هەر چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمن”

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی حوزەیرانی 2019، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی ڕاگەیاند، پرسی پارێزگاری کەرکوک و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت جیاوازن، لە بەرانبەردا، وتەبێژی یەکێتى وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند، خاڵی كۆك و هاوبەش بۆ چارەسەری كەركوك و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، بەپێی رێككەوتنی سیاسی یەكێتی و پارتییە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل