Shadow Shadow

"پێكهێنانى حكومه‌ت له‌ قۆناغى كۆتاییدایه"

قوباد تاڵه‌بانى: هەموو لایەنەکان دەگەنە ڕێککەوتن

18:38 چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2019
article image

ناس كورد-

.

جێگرى سه‌رۆكی ئەنجومەنی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، پڕۆسەی سیاسی ھەرێمی کوردستان بەرەو پێشەوە دەچێت و لەکۆتایی قۆناغی پێکھێنانی حکومەتدان.

.

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكی ئەنجومەنی وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌میانى به‌شداریكردنى له‌ مەراسیمی پەردەلادان له‌سه‌ر پەیکەری شەھید کارزان و ھاوڕێکانی لە سلێمانی، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگه‌یاند، “پڕۆسەی سیاسی له‌ ھەرێمی کوردستان ده‌رباره‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت بەرەو پێشەوە دەچێت، و ئێستاش لەکۆتایی قۆناغی پێکھێنانی حکومەتداین”.

.

جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان وتیشی: “پێموایە کە حکومەتی داھاتووی ھەرێم پێکھات دەتوانێت درێژەپێدەری کارەکانی کابینەکانی پێشووتر بێت”.

.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، “رێکەوتن لەنێوان یەکێتی نیشتمانى كوردستان  و پارتی دیموكراتى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان-دا ھەیە و پێموایە ھەموو لایەک دەگەنە رێککەوتن”.

.

ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی 200 ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا تێپەڕیووە و تا ئێستا لایەنە سیاسییەکان نەیەگیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل