Shadow Shadow

قوباد تاڵه‌بانى: نه‌وت سستى كردووین و گەنجان خەریکی سۆشیاڵ میدیان

21:56 چوار شه‌ممه‌ 22 ئایار 2019
article image

ناس کورد-

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، پشتبەستنی زۆر بە سامانی نەوت جۆرێك لە سستی و تەمەڵی دروستكردووە لە هەرێمی كوردستان.

قوباد تاڵەبانى، جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە کۆنفڕانسی نێوده‌وڵه‌تى حوكمڕانیی ئەليكترۆنی باسی لە دۆخى خراپى حوكمڕانى هه‌رێمى كوردستان کرد و ڕایگەیاند، “پشتبەستن بە نەوت سستی کردووین و کۆمەڵگه‌ی کوردستان نزیكەی 70%ی گەنجە و زۆربەی هەرە زۆریان تەكنەلۆژیا و سۆشیاڵ میدیا بەكاردەهێنن، بۆیە دەكرێت هەنگاو بەرەو ئەوە بنێین کەمتر پشت بە نەوت ببەستین”.

قوباد تاڵه‌بانى له‌باره‌ى ئه‌زمونى هه‌رێمى كوردستان له‌ بە ئەلیکترۆنیکردنی حكومه‌ت ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌كرد، “هه‌رێم لە دۆخێکی دژوار و پڕ لە قەیرانی ئەمنی و سیاسی و ئابوری هەنگاوەکانی حکومڕانی ئەلیکترۆنی دەستپێکرد.”

جێگره‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت ڕاشیگەیاند، “یاسا كۆنەكان كە پێویستیان بە هەمواركردنەوەیە هەیە.”

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل