fbpx
Shadow Shadow

قه‌لادزێ؛ كه‌سێك به‌چه‌قۆ سێ برا بریندار دەکات

09:19 یه‌ك شه‌ممه‌ 21 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد

پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، شه‌وى ڕابردوو كه‌سێك به‌بێ هۆكارێكى زانراو، به‌چه‌قۆ هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر سێ برا و بریندارى كردوون، یەکێکیان به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى كراوه‌.

.

به‌شى ڕاگه‌یاندنى پۆلیسى ئیدارەی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراویكدا ڕایگەیاند:” شەوی ڕابردوو 20ی تەمموز له‌گه‌ڕه‌كى شه‌هیدانی ناحیەی قەڵادزێ، كه‌سێك به‌چه‌قۆ هێرشى كردووه‌ته‌ سەر سێ كه‌س و برینداری کردوون. ”

.

پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆى سه‌ختى برینی یەکێک لە بریندارەکانەوە کە سێ چەقۆ بەر جەستەی کەوتووە ڕه‌وانه‌ى  نه‌خۆشخانه‌كانى سڵێمانى کراوە.”

.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، هەرسێ بریندارەکە بران و دیار نیە بۆچی هێرشیان کراوەتە سەر، هاوکات پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆڕووداوەکە کردووەتەوە و به‌ماده‌ى 413 فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ هێرشبه‌ره‌كه‌ ده‌رچووه‌.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل