fbpx
Shadow Shadow

قسەى عەلی دائی لەبارەی شکاندنی ژمارە پێوانەییەکەی لەلایەن ڕۆناڵدۆوە

11:29 هه‌ینی 13 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

عەلی دائی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران و گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکان باس لە شکاندنی ژمارە پێوانەییەکەی لەلایەن ڕۆناڵدۆوە دەکات و دەڵێت، دڵنیایە لەوەی ئەو یاریزانە پرتوگالییە ژمارە پێوانەییەکەی دەشکێنێت.

.

عەلی دائی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەى ئێران بە تۆمارکردنی 109 گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی گۆڵکاری مێژوی هەڵبژاردەکانە و ڕۆناڵدۆش کە پێشتر خاوەنی 89 گۆڵ بوو، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە یارییەکی هەڵبژاردەکەیدا توانی چوار گۆڵ تۆمار بکات و ژمارەی گۆڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 93 گۆڵ و تائێستا بە 16 گۆڵ لە دوای عەلی دائییە.

.

لەوبارەیەوە عەلی دائی لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕێ تۆتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی ڕایگەیاندووە: “پێموایە ڕۆناڵدۆ ژمارەی گۆڵەکانی من تێدەپەڕێنێت، ئەو یاریزانێکی نایابە و بەدڵنیاییەوە لە ماوەی داهاتوودا ئەو کارە ئەنجامدەدات و ژمارە پێوانەییەکە دەشكێنێت”.

.

جێی ئاماژەیە شکاندنی ئەو ژمارەیە پێوانەییە هەوادارانی تۆپی پێیان لە جیهاندا کردووە بە دوو بەشەوە، بەشێک پێیانوایە، ڕۆناڵدۆ بەهۆی زیادبوونی تەمەنی کە 34 ساڵە ناتوانێت ئەو کارە ئەنجامبدات، زۆرێکیش لە هەوادارانی ئەو یاریزانە ئاماژە بەوەدەکەن ڕۆناڵدۆ توانایەکی زۆری گۆڵ تۆمارکردنی هەیە و تەمەن ڕێگر نابێت لەبەردەمیدا بۆ شکاندنی ئەو ژمارە مێژووییە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل