Shadow Shadow

قایمقامی پێنجوێن: ئەو کەسانەی ڤیدیۆکەیان لەسەر شوتی پێنجوێن تۆمارکرد دەدەینە دادگا

20:12 پێنج شه‌ممه‌ 15 ئاب 2019
article image

ناس کورد- شەهرام عەزیز

 

قایمقامی قەزای پێنجوێن ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی ئەو ڤیدیۆیەیان سەبارەت بە خراپی بەرهەمی شوتی پێنجوێن بڵاوکردەوە دەدەنە دادگا و دڵنیایش دەدات لەوە هیچ کێشەیەکی تەندروستی لە بەرهەمى شوتى ئەو ناوچەیەدا نییە.

.

پاش بڵاوکردنەوەى گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆماکراو لە بارەى بەرهەمى شوتى ناوچەکە و ئاماژەدان بە خراپى ئەو دەرمانانەى کە لە پێگەیاندنى شوتى پێنجوێن بەکاردەهێنرێت، زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ” ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە، بۆ ئەوەیە بەرهەمی کشتوکاڵی پێنجوێن لەکەدار بکەن و بەتایبەت کە لەئێستادا وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی سنورەکەیە و بەدڵنیاییەوە لەڕێگەی دەزگا ئەمنییەکانەوە ئەو کەسانە دەدۆزینەوە و دەیاندەینە دادگا”.

.

وتیشی، سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە ڕەتدەکەنەوە ، كە گوایە شوتی پێنجوێن بۆ خواردن نابێت و مەترسی لەسەر تەندروستی هاووڵاتیان دروستدەكات، بەڵکو ئەوە پێشکەوتنی زانستە کە پێگەیاندنی بەرهەمەکان خێرا دەکات و ئەو دەرمانانەی کە بەکارهێندراون لە هەموو دنیادا بەرهەم دەهێنرێت، تەنانەت لەو بەرهەمانەش کە لە دەرەوە دەهێنرێنە هەرێم، ئیتر بۆچی جوتیارەکانی ئێرە بەکارینەهێنن؟.

.

قایمقامی پێنجوێن ئاماژەی بەوەشکرد، داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی سلێمانی كردووە، كە لەڕووی زانستییەوە ڕوونكردنەوەی پێویست بەهاووڵاتیان بدەن، كە سەرجەم ئەو پڕوپاگەندانە ڕاست نیە و لیژنەیەكی زانستیش بنێرن بۆ سنوری پێنجوێن تا لە نزیكەوە چۆنێتی بەرهەمهێنانی شوتی لە كێڵگەكاندا ببینن.

.

زانا ڕەحمان، جەختیشیکردەوە: “لە ڕێگەی جێگرایەتی داواكاری گشتییەوە ڕێكاری یاسایی دەگرینەبەر بەرامبەر بە هەموو ئەو كەس و لایەنانەی، كە دەیانەوێت ڕەنجی جوتیارە دڵسۆزەكانمان بەهەدەر بدەن”.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل