fbpx
Shadow Shadow

لە سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شامپۆ و بۆدره‌ی منداڵ و زاهیدا گیرا

14:01 یه‌ك شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنەکانیان دەستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شامپۆ و بۆدره‌ی مناڵ و ماده‌ی پاككه‌ره‌وه‌دا گرتووە کە بەسەرچوون.

.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 26ی کانونی دووەمی 2020، ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیاند، لیژنەکانیان له‌ كۆگای (ژاڵه‌) به‌هۆی “خراپبون و به‌سه‌رچونیانه‌وه‌” ده‌ست به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 640 شامپۆی منداڵ، 131 بۆدره‌ی منداڵ، 72 زاهی قاپ شوشتن و 100 پارچه‌ موعه‌ته‌ردا گیراوه‌‌.

.

دەشڵێت، “ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و مادده ‌به‌سه‌رچوانه ده‌كاته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پێست و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ و چاو هه‌یه‌ و زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.”

.

ڕاپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ی خستووەته‌ڕو کە “ئه‌و شامپۆ و پاككه‌ره‌وانه دەستیان بەسەرداگیراوە جۆراو جۆرن و به‌هۆی به‌سه‌رچونیانه‌وه‌ شیاوی به‌كارهێنان نه‌ماون، بۆیه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون و به‌شێوازی زانستی له‌ناوده‌برێن و خاوه‌نه‌كه‌شی ڕوبه‌روی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.”

.

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان داوا له‌ “دایكان و باوكان ده‌كات له‌كاتی كڕینی ئه‌و كاڵا و شمه‌ك و پێداویستیانه‌ی ڕۆژانه‌ به‌كاریده‌هێنن به‌وردی له‌ به‌رواری دروستكردن و به‌سه‌رچونییان دڵنیا بنه‌وه‌، له‌كاتی هه‌بونی كاڵا و شمه‌كی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو له‌ڕێی (07708677777)‌ په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ بكه‌ن.”

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل