fbpx
Shadow Shadow

قایمقامیەتى سلێمانى هۆشداریدەداتە ئەو شۆفێرانەى خوێندکاران دەگوازنەوە

19:57 سێ شه‌ممه‌ 08 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

قایمقامیەتى سلێمانى، ڕێنمایی بۆ ئەو شۆفێرانە دەردەکات کە خوێندكاران ده‌گوازنه‌وه‌ و هۆشداریان پێدەدات کە سزای مادی هه‌تا لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت، ئەگەر ڕێنماییەکان جێبەجێنەکەن.

.

بەپێی راگەیەنراوێکى قایمقامیەتى سلێمانى، چالاک ساڵح، سەرۆکی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران و منداڵانی باخچەی ساوایان ڕایگەیاندووە، بۆ سەلامەتی خوێندکاران هەندێک ڕێنماییان داوەتە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاتوچۆیان پێدەکەن.

.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی ڕێنماییەکان، رێگه‌ نادرێت هیچ ئۆتۆمبێلێك له ژماره‌ی كوشنه‌كان زیاتر خوێندكار هه‌ڵبگرێت و پێویسته‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ مه‌رجی توندوتۆڵی تێدا بێت و له‌ ڕوی یاساییه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت.

.

ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویسته‌ له‌ هه‌ر خوێندنگه‌یه‌كدا لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ سه‌رپه‌رشتی پاسه‌كان هه‌بێت و به‌ڵێننامه‌ و ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌ی شۆفێر و پاسه‌كانی لابێت و ئیداره‌ی خوێندنگه‌كه‌ چاودێری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ بكات.

.

هەر بەگوێرەی ڕێنماییەکان نرخی گواستنەوەی خوێندکاران دیاریکراوە و خوێندکاری ئه‌و خوێندنگە و باخچانه‌ی له‌ سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیانن، نرخی گواستنه‌وه‌یان به‌ پاس له‌ (15 – 20) هه‌زار و بۆ ته‌كسی له‌ (25 – 30) هه‌زار دینارە بۆ هه‌ر مانگێك.

.

هەروەها ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیان، به‌ڵام له‌ناو شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمودان بۆ پاس (20 – 30) هه‌زار و بۆ ته‌كسی (25 – 35)هه‌زار دینار بۆ گواستنەوەى گواستنەوەى خوێندکاران دیاریکراوە، به‌پێی دور و نزیكیش نرخه‌كان كه‌م و زیاد ده‌كات.

.

قایمقامیەتی سلێمانی جەختیشیکردووەتەوە، هه‌ر شۆفێرێك پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه‌ نه‌بێت به‌ سه‌رپێچی هاتوچۆ بۆی هه‌ژمارده‌كرێت و راسته‌وخۆ به‌پێی یاسا سزای مادی ده‌درێت.

 

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل