Shadow Shadow

سلێمانی؛ چەند جۆرە بۆنێکی مەترسیدار قەدەغەکرا، تۆ بەکاریان دەهێنیت؟

16:56 سێ شه‌ممه‌ 18 حوزه‌یران 2019
article image

ناس کورد-

قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر بۆنی جۆراوجۆری خانمان و پیاواندا گرتووە، کە مەترسیان بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان هەبووە و هۆشداریش دەدەن لە بەکارهێنانیان.

.

ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2019 لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی کۆگاکانی سەر بە لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند، له‌ كۆگایه‌كی شاری سلێمانی‌ ده‌ستی به‌سه‌ر 36 كارتۆن بۆنی خانمان و پیاواندا گرتووە، كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌ر چووه و به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی شیاوی به‌كارهێنان نین.

.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئه‌و بۆنانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ چوار جۆرن و بریتین له ‌(MAJIX – EXPOSE – ALEDA – 212).

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداریشی بە هاوڵاتیان داوە، کە به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رده‌چێت، ده‌بنه‌ مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست دەکەن، بۆیه‌ پێویستە هاوڵاتیان خۆیان به‌دور بگرن له‌ به‌كارهێنانیان.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل