fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

قایمقامیه‌تی سلێمانی چوار دوکانی ترى غاز فرۆشتنی داخست

18:07 چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی داخستنی چوار دوكانی غازفڕۆشتن به‌هۆی “شاردنه‌وه‌ و گرانفڕۆشی”، بڵاوكرده‌وه‌.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی”ئازاد نەبی، سەرۆکی لیژنەى یەکى سەربە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لەئەنجامی بەدواداچونی لیژنە هاوبەشەکان بۆ ئەو دوکان و شوێنانەى غازى ماڵان دەشارنە یاخود بەگران دەیفرۆشن، لە شەقامی مامە ڕیشە چوار دوکانى غاز فرۆشتن دادەخات”.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ “سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌  لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە کارگەکانی غازى ماڵان و تاک فڕۆشەکانی ئاگادار کراونەتەوە، لە شارى سلێمانی لەروى کەمییەتی و نرخەوە کێشە بۆ غاز دروست نەبوە، هەر شوێنێک غاز بشارێتەوە یاخود بە گرانتر لە نرخی ئاسایی خۆى بیفڕۆشێت روبەروى داخستن دەبێتەوە”.

.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا رونكراوه‌ته‌وه‌ “ئەو غازەى لەلایەن دوکاندارەکان شاردرابونەوە بە نرخی ئاسایی کە حەوت هەزار و (500) دینارە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش کراوە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل