fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

کێشەى گواستنەوەى غاز ڕوندەکاتەوە

قایمقامى چەمچەماڵ وەڵامى قایمقامى هەولێر دەداتەوە

22:05 یه‌ك شه‌ممه‌ 02 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

قایمقامى چەمچەماڵ ڕایگەیاند، نرخى غاز گران نەبووە و ئەو کێشەیەى هەیە پەیوەندى بە گواستنەوەى غازەکەوە هەیە و ئاگادارى ڕێگریى و ڕفاندنى خاوەنى کۆمپانیاى گواستنەوە نییە.

.

دواى سەرهەڵدانى قەیرانى کەمى غاز و گرانبوونى نرخەکەى، ئەمڕۆ قایمقامى هەولێر لەڕاگەیەنراوێکدا هۆکارەکەى بۆ  ڕفاندن و ئەشکەنجەدانى خاوەنى ئەو کۆمپانیایە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە گەڕاندەوە کە غاز لە کێڵگەى کۆرمۆرەوە دەگوازێتەوە، دواتریش جوتیار عادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا باسى لەوەکرد چەند کەسێکی دەستڕۆیشتووی سلێمانی ڕێگری دەکەن لە چوونی غاز بۆ هەولێر و دهۆک.

.

رەمەک رەمەزان، قایمقامى چەمچەماڵ لەلێدوانێکدا بۆ ناس کورد سەبارەت بە قسەکانى جوتیار عادل وتەبێژى حکومەتى هەرێم وتى “ئەو وتەبێژى فەرمى حکومەتە و من هیچ لەسەر قسەکانى ناڵێم، بەڵام سەبارەت بە کێشەى غاز من چەند رۆژە لە چەمچەماڵم و تا ئێوارەش هەر لەناو بازاڕ بووم، هیچ شتێکم نەزانیوە لەسەر ئەوەى رێگریى هەبوبێت و خاوەنى کۆمپانیا رفێنرابێت”.

.

ڕونیشیکردەوە “کێشەیەک هەیە ئەویش لەگۆڕینى کۆمپانیاى گواستنەوەى غازەکەیە و بەرهەمهێنانى غاز هیچ کەمى نەکردووە، گواستنەوەى غاز لە کۆمپانیایەک وەرگیراوەتەوە و دراوەتە کۆمپانیایەکى تر، ئەگەر شتەکانى یاساییە ئەوە دەستخۆشى لێدەکەین و ئەگەر یاسایى نییە ئەوا لایەنى پەیوەندیدار و یاسا هەیە”.

.

رەمەک رەمەزان رەتیکردەوە غاز گران بووبێت و وتى “بتڵێک غاز لە کۆمپانیا بە 6 هەزار و 250 دینارەو بۆ هاوڵاتى 7 هەزار و 500 دینارە، دەبوو قایمقامى هەولێر پەیوەندى بە ئێمەوە بکردایە نەک لە هەولێرەوە بڕیار لەسەر چەمچەماڵ بدات و ئاگادارى بابەتەکەش نەبێت”.

.

قایمقامى چەمچەماڵ داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بەتایبەتى ئەوانەى تەندەر دەکەن، ئەستۆپاکى بەکۆمپانیاکە بهێنن لەلایەن ئیدارەى ناوچەکەوە “کاتێک زانیومانە ئەو کۆمپانیایە کارەکەى بۆ دەرچووە ئەو کاتە بووە کە کێشەکە دروستبووە، بەداخەوە حکومەت لەکاتى تەندەرینکردندا رەچاوى تایبەتمەندى سنورەکە ناکات، ناوچەیەکە هەژارنشینە و خاوەن ئەنفالە و پێویستى بە گوێگرتن و دڵنەوایى خەڵکە، تۆ هەر کارەکە دەکەیت بۆچونى ئیدارەى ناوچەکە وەرگرە”.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل