fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

قایمقامى سەیدسادق خۆی داوا دەکات سکاڵا لە دژی بجوڵێنرێت

22:19 دوو شه‌ممه‌ 03 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

قایمقامى قەزاى سەیدسادق  داوا دەکات بەهۆى ئەو تۆمەتانەى ئاڕاستەى دەکرێت کە گوایە بەرتیل لە چەندین شوێن وەردەگرێت، ڕێکارى یاسایى بەرامبەرى بگیرێتەبەر.

.

دیارى تۆفیق لە سکاڵایەکدا کە بۆ داواکارى گشتى قەزاکە بەرزیکردوەتەوە باسى لەوەکردووە، لەکاتى دەستبەکاربونیەوە تائێستا بارودۆخى دارایى حکومەتى هەرێم خراپە و نەتوانراوە وەک پێویست خزمەتى هاوڵاتیانى سنورەکەى بکات، سنورى قەزاکەش سنورێکى فراوان و گەورەیە و هاوڵاتیان ڕۆژانە گلەییان هەیە و بەشێک لەو گلەییانە ڕاست و دروستن.

قایمقامى سەیدسادق خۆی داوا دەکات سکاڵا لە دژی بجوڵێنرێت

قایمقامى سەیدسادق داواش لە داواکارى گشتى دەکات ڕێکارى یاسایى لەدژى بجوڵێنرێت، پاڵپشت بەو بڵاوکراوانەى هاوڵاتیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەیکان لەسەرى بڵاودەکەنەوە کە گوایە پێگە و کارى خۆى بەکارهێناوە بۆ مەرام و سودى تایبەتى و خۆى پێ دەوڵەمەند کردوە.

.

ئاماژەى بەوەشکردووە، هاوڵاتیان تۆمەتبارى دەکەن بەوەى بەرتیل لەچەند شوێنێک وەردەگرێت لەوانە “خاوەن مۆلیە ئەهلیەکان، کارگەى ئاشتى شارەزور بۆ هاڕینى گەنم، کۆمپانیاى جێبەجێکارى شەقامى دوسایدى سەیدسادق-هەڵەبجە، دەوڵەمەندەکانى سنورە، کۆمپانیاکانى جوان-بەندەر، شاڵاوى نوێ”.

.

قایمقامى سەیدسادق جەختیکردووەتەوە کە “دەتوانرێت زانیارى لەو کۆمپانیا و شوێنانەى ناویان هێنراوە وەربگیرێت و لە ڕێگەى تۆمارکردنى سکاڵاوە لەسەرى دۆسیەکە یەکلایی بکرێتەوە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل