fbpx
Shadow Shadow

قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس له‌ بۆردومانێكی ئه‌مریكادا كوژران

08:21 هه‌ینی 03 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس كورد-

له‌بۆردومانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی قاسم سوله‌یمانی، سه‌ركرده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا، قاسم سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیس كوژران.

.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی) ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی به‌ئامانجگرتنی كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی له‌ شاری به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاشكرای كرد له‌ بۆردومانه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی كوژران.

.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ به‌ فه‌رمانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ و وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا و بۆردومانكردنی سه‌ربازگه‌ی كه‌ی وه‌ن له‌ شاری كه‌ركوك.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل