fbpx
Shadow Shadow

سلێمانی؛ دەست بەسەر بڕێک جگەری قەدەغەکراودا گیرا

قائیمقامیەتى سلێمانى هۆشدارى دەدات لەبارەى خواردنى جگەرى هاوردەکراو

14:34 پێنج شه‌ممه‌ 05 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد-

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراودا گرتوە، كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بوه‌ به ‌سه‌ر هاوڵاتییاندا.

,

بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری لە لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بە پێگەی قائیمقامیەتی سلێمانی راگه‌یاند: “لیژنه‌كه‌یان ئەمڕۆ 5ی کانونى یەکەم، له ‌كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی خوارده‌مه‌نی بۆ ده‌ستگێڕه‌كان، ده‌ستیان به‌سه‌ر نۆ كارتۆن جگه‌ری قه‌ده‌غه‌كراوی ئێرانیدا گرتوه‌”.

,

بە وتەی بێوەی ئەحمەد: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوێن ناوه‌ندێكه‌ بۆ گه‌شه‌كردنی ڤایرۆس و گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی، رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان جه‌خت له‌ نه‌خواردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نییانه‌ ده‌كه‌نه‌وه كه‌ خاوكراونەته‌وه‌ و جارێكی تر ده‌خرێته‌وه‌ ناو به‌فرگر بۆ دووباره‌ به‌ستنه‌وه‌ی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خواردنی ئه‌و جۆره‌ خوارده‌مه‌نییانه‌ مه‌ترسی بۆ ته‌ندروستیی بەکارهێنەر دروستده‌كات”.

,

لەبارەى ئەو بڕە جگەرەى دەستیان بەسەردا گرتون، ئەو ئەندامەى لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەت وتى: “خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ به‌نیازبوه‌ جگه‌ره‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ساغبكاته‌وه،‌ بۆیه‌ به ‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی جگه‌ره ‌به‌ستوه‌كه‌ ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تبی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن، خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌”.

,

راشیگەیاندووە: “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستوی مریشكی داوه، بۆیه‌ له‌هه‌ر شوێنێك ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت شوێنه‌كه‌ و خاوه‌نه‌كه‌ی ڕوبەڕوی ڕێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌”.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل