fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

قائیمقامییەتی سلێمانی: غاز لە پێویستی هاوڵاتیانیش زیاترە

11:24 یه‌ك شه‌ممه‌ 16 شوبات 2020
article image

ناس کورد-

قائیمقامیه‌تی سلێمانی دڵنیایی بە هاوڵاتیان دا كه‌ ڕۆژانه‌ بڕی زیاتر لە پێوست له‌ غازی ماڵان ده‌گاته‌ شاره‌كه‌‌ و هاوكات به‌هۆی گرانفرۆشیه‌وه‌ بریكارێكی غاز فرۆشتن ده‌ست به‌سه‌رکراوە.

.

لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنه‌ی غازی سه‌ر به‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند: “دوێنێ شه‌ممه‌ و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ بڕی (38) هه‌زار بوتڵ غازی ماڵان له‌ كۆمپانیاكانه‌وه‌ گەیشتووەتە شاری سلێمانی، ئه‌وه‌ش زیاتر له‌ بڕی رۆژانه‌ی به‌كاربراوی شاره‌كه‌”.

.

ئاماژە بەوەشکراوە: “شاری سلێمانی ڕۆژانه‌ پێویستی به‌ بڕی (15) هه‌زار بوتڵی ڕۆژانه‌یه‌، ئه‌و بڕه‌شی ڕۆژانه‌ ده‌گاته‌ سلێمانی به‌شی ته‌واوی ماڵان و بازاڕ و به‌كارهێنه‌ران ده‌كات و كێشه‌ی كه‌می غازی ماڵان بونی نییه‌”.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو بۆ سێیه‌م جار بریكارێكی غاز فرۆشتن له‌ گه‌ڕه‌كی كوردساتی شاری سلێمانی كاری شاردنه‌وه‌ و گرانفرۆشی له‌ غازی ماڵاندا کردووە بۆیه‌ له‌سه‌ر سكاڵای لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و  بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیر كراوه‌ و روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌كرێته‌وه‌.

.

لیژنەکە داواشیان لە هاووڵاتیان کردووە، له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا و گرانفرۆشی له‌ڕێی ژماره‌ ته‌له‌فۆنی 07708677777 یان په‌یجی فه‌رمی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه‌ بكه‌ن.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل