fbpx
Shadow Shadow

قائیمقامى کەلار لەبارەى پێوەرى ئاوەوە چەند بڕیارێکى دەرکرد

11:15 پێنج شه‌ممه‌ 11 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

قائیمقامی کەلار لەبارەی کێشەکانی پێوەری ئاوی ماڵان دڵنیایی دایە هاوڵاتییان، ئەگەر لەماوەی 15 ڕۆژدا کێشەکانی چارەسەر نەکرێت، ئەوا کارکردن بەو پێوەرە ڕادەگرێت.

.

ئەمڕۆ پێنجشەممە‌ قائیماقامی کەلار لەگه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى ئاوى كه‌لار و ئه‌ندازیارى سه‌رپه‌رشتیارى خوێندنه‌وه‌ى پێوه‌رى ئاوى ماڵان كۆبووه‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس لە کێشەکانی پێوەری ئاوی ماڵان کرا.

..

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی قائمیقامییەتی کەلار، بڕیاردراوە، ئه‌و ماڵانه‌ى له‌ سه‌رووى په‌نجا هه‌زار دینار پاره‌ى ئاویان بۆ هاتووه‌ته‌وه‌، پێداچوونه‌وه‌ى تێدا بكرێت و به‌ قه‌رز له‌سه‌ریان ئه‌ژمار نەكرێت.

.

هاوکات، پێویستە فه‌رمانگه‌ى ئاوى كه‌لار کێشەی ئەو ماڵانه‌ى پاره‌ى زۆریان بۆ هاتووه‌ته‌وه‌ له‌ ماوه‌ى 15 ڕۆژ چاره‌سه‌ر بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بە بڕیاری قائیماقامی شارەکە دانانى پێوه‌ر ڕاده‌گیرێت.

.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا قائیمامییەتی کەلار ئاماژەى بەوەشکردووە، له‌كاتى دانانى پێوه‌ر بۆ هه‌موو شارەکە، ماوه‌ى پێدانى ئاو به‌ ماڵان زیاتر ده‌كرێت.

.

دڵنیاییش ده‌ده‌نه‌ هاووڵاتییانى شارى كه‌لار، دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه ‌و كه‌موكورتییه‌كان، ئه‌و پاره‌یه‌ى مانگانه‌ى له‌ ڕێگه‌ى پێوه‌رى ئاوه‌وه‌ لەسەریان ئەژمار دەکرێت، كه‌متر ده‌بێت له‌و پاره‌یه‌ى پێشتر له‌ سه‌ر بنه‌ماى ڕوبه‌ر بۆ هاوڵاتییان داده‌ندرا.

.

ڕوونیشیکردووەتەوە، له‌ ئێستادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ئاوى كه‌لار به‌ بێ پێوه‌ر ڕۆژانه‌ یه‌ك مه‌تر ئاو دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر هاوڵاتییان، له‌ دواى دانانى پێوه‌ر ئه‌گه‌ر هاوڵاتى ڕۆژانه‌ یه‌ك مه‌تر ئاو سه‌رف بكات واته‌ هه‌زار لیتر، ئه‌وا مانگانه‌ ده‌كاته‌ 7 هه‌زار 750 دینار.

.

دانانی پێوەری ئاو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەم ئاوی جێبەجێکرا، بەڵام بەهۆی بوونی کێشە لە پێوەرەکاندا و دیاریکردنی پارەیەکی زۆر بۆ هاوڵاتییان، ڕوبەڕووی ڕەخەنە بووەتەوە و دوێنێش قائیمقامی چەمچەماڵ کارکردنی بەو پێوەرە ڕاگرت.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل