fbpx
Shadow Shadow

فەیسبوک گوێ لە نامە دەنگییەکانمان لە مێسنجەر دەگرێت.. وردەکاری زیاتر

14:43 چوار شه‌ممه‌ 14 ئاب 2019
article image

ناس کورد٠

کۆمپانیای فەیسبوک نامە دەنگییەکانی بەرکاهێنەرانی ئەپی مێسنجەری داوە بە کۆمپانیایەکی دەرەکی تاوەکو گوێی لێبگرن بۆ باشترکردنی سیستمی گۆڕینی “دەنگ بۆ دەق”.

ماڵپەڕی بلومبێرگی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرایکرد، فەیسبوک سەدان کارمەندی لە دەرەوەى کۆمپانیاکە بە کرێگرتووە تاوەکو گوێی لە نامەى دەنگی بەکارهێنەران بگرن بۆئەوەى دەنگەکان بگۆڕن بۆ دەق لەپێناو بەرەوپێشبردن و چاکترکردنی سیستمی گۆڕینی دەنگ بۆ دەق.

.

فەیسبوک دواین کۆمپانیایە کە دانی ناوە بە بابەتەکەدا، پێشتر کۆمپانیاکانى گۆگڵ و ئەپڵ و مایکرۆسۆفت و ئەمازۆنی دانیان بەو بابەتەدا نا و کارەکەیان ڕاگرت.

هاوکات کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، “هەفتەیەک زیاترە ئەو کارە ڕاگیراوە.”

بەپێی ڕاپۆرتەکەى بلومبێرگ کە لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە وەریگرتووە دەڵێت، “نامە دەنگییەکان دراون بە کارمەندە بەکرێگیراوەکان بەڵام پێی نەوتراوە لەکوێیوە ئەو دەنگانەیان بۆ دێت.”

سیستمی گۆڕینی دەنگ بۆ دەق پێشتر لە ئەپی مێسنجەردا کارا بوو، بەپێی خزمەتگوزارییەکە، بەکارهێنەری نێرەر نامەى دەنگی دەنارد و بەکارهێنەری وەرگر دەیتوانی بە دەق نامەکە بخوێنێتەوە.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل