fbpx
Shadow Shadow

فەیسبوک دروشمەکەى گۆڕیوە.. ئایا “بە خۆڕایی و بۆ هەمیشە” دەمێنێتەوە؟

16:06 چوار شه‌ممه‌ 28 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

فەیسبوک دروشمی بەخێرهاتنی پەڕەى سەرەکی ماڵپەڕەکەى گۆڕیوە بۆ “It’s quick and easy – خێرا و ئاسان”، ئەوەش بەشێک لە بەکارهێنەرانی نیگەران کردووە لەبارەى خۆڕاییبوونی خزمەتگوزارییەکە لە داهاتوودا.

پێشتر و لە سەرەتای دامەزراندنیدا، دروشمی بەخێرهاتنی ماڵپەڕەکە بریتی بوو لە ” It’s free and always will be – خۆڕاییە و هەمیشەش وا دەبێت”، بەڵام لە 7ی ئەم مانگەوە (ئاب) دروشمەکەى گۆڕیوە.

.

هەرچەندە بەشێک لە خزمەتگوزراییەکانی فەیسبوک بوونەتە پارە، لەئێستادا بەکارهێنەران بۆئەوەى بڵاوکراوەکانیان بگاتە زۆرترین کەس دەبێت پارە بدەن.

لە ماڵپەڕەکەیدا، فەیسبوک دەڵێت، تۆڕەکەى بە خۆڕایی دەمێنێتەوە و هیچ پلانێک نییە بۆ بە پارەکردنی خزمەتگوزارییەکە لەسەر بەکارهێنەران، لەئێستادا یەک ملیار و 500 ملیۆن بەکارهێنەری لە سەرانسەری جیهان هەیە.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل