Shadow Shadow

فەڵەستین بە نیازە لە بری نەوتی ئیسرائیل پشت بە نەوتى عێراق ببەستێت

09:37 چوار شه‌ممه‌ 10 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

شاندێکی باڵای وڵاتی فەڵەستین، هەفتەی داهاتوو سەردانی عێراق دەکات، بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوولا.

.

بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو، شاندێکی باڵاى وڵاتى فەڵەستین، بە سەرۆکایەتی محەمەد ئەشتییە سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە، سەردانی بەغدا بکات بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکانى نێوان هەردوولا.

.

میدیاکانى هەردوو وڵات باس لەوە دەکەن، سەردانى ئەو شاندە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکى فەڵەستین بووە، ئاماژە بەوەشکراوە: “فەڵەستین دەیەوێت گەشە بە پەیوەندییە ئابورییەکانى بدات لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی، بۆ ئەوەى دوورکەوێتەوە لە تەوژمی ئابوری ئیسرائیل”.

.

چەند سەرچاوەیەک ئاماژەیان بەوەکردووە، فەڵەستینییەکان دەیانەوەێت، لە بوارى نەوتدا ڕێککەوتن لەگەڵ عێراقدا واژوو بکەن، بۆ ئەوەی عێراق ببێت بە سەرچاوەی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ فەڵەستین لە برى ئیسرائیل.

.

فەڵەستین پێشتر لەگەڵ وڵاتی ئوردن ڕێککەوتنی ئابورى واژوو کردووە، لەبەشێکى ڕێککەوتنەکەدا ئوردن ڕەزامەند بووە ئەو نەوتە بپاڵێوێت کە لە عێراقەوە بۆ فەڵەستین هەناردە دەکرێت.

.

.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل