fbpx
Shadow Shadow

فەڕەنسا چووە پاڵ ئەو وڵاتانەى فرۆشتنى چەکیان بە تورکیا ڕاگرتووە

08:58 یه‌ك شه‌ممه‌ 13 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

فەڕەنسا چووە پاڵ ئەو وڵاتانەى فرۆشتنى چەکیان بە تورکیا ڕاگرتووە، وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر هێرشەکانى ئەو وڵاتە بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان.

.

هەردوو وەزارەتى بەرگرى و دەرەوەى فەڕەنسا لەبەیاننامەیەکى هاوبەشدا ڕایانگەیاند، فرۆشتن و هەناردەکردنى سەرجەم چەکەکانیان بە تورکیا ڕاگرتوە.

.

فەڕەنسا لەکۆبوونەوەى 17ى ئەم مانگەى سەرکردەکانى یەکێتى ئەوروپا، داواى لە یەکێتى ئەوروپا کرد تاوتوێی سەپاندنى سزا بکات بەسەر تورکیا.

.

پێش فەڕەنسا، هەریەکە لە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و فنلەندا و نەرویج فرۆشتنى چەکیان بە تورکیا ڕاگرت.

.

لەبەرانبەر ئەو سزایانەدا، مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاندبوو، هێرشەکەیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا پەیوەستە بە “ئاسایشى نیشتیمانى تورکیاوە”.

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل