fbpx
Shadow Shadow

"ئەردۆگان هەڕەشە لە یەکێتی ئەوروپا دەکات"

فەڕەنسا هەڵمەتێک لە ئەوروپاوە بۆ دژایەتی ئەردۆگان دەستپێدەکات

13:15 پێنج شه‌ممه‌ 03 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان تۆمەتبار دەکات بەوەی پەنابەرە سورییەکان بەکاردەهێنێت بۆ فشار خستنە سەر ئەوروپا.

,

چەند ڕۆژێکە بەهۆی لێدوانە توندەکانی نێوان ئەردۆگان و ماکرۆن، ناکۆکییەکی توندی سیاسی کەوتوەتە نێوان فەڕەنسا و تورکیا، بەرپرسانی باڵای هەردوولاش یەکتر تۆمەتبار دەکەن.

,

مەولود چاوش ئۆغلو، وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاندووە: “لە ئێستادا فەڕەنسا کار دەکات بۆ دروستکردنی هەڵمەتێکی ئەوروپی بۆ دژایەتیکردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان و تورکیا، ئەویش لەپای وتەکانی ئەردۆگان”.

,

چاوشئۆغلو، ماکرۆنى بەوە ناوزەند کردووە کە “وەک کەڵەشێرێک وایە کە هەردوو قاچى لە قوڕدا چەقیوە و دەقوقێنێت”.

,

ئەو وتانەى وەزیرى دەرەوەى تورکیا داى ئەوە دێت ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا لەبەردەم پەرلەمانی یەکیتی ئەوروپادا وتاریکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند: “ئێستا تورکیا وەک ئەڵمانیا پێش جەنگی جیهانی دووەم ڕەفتار دەکات و دیوارێکی گەورەی جیاکەرەوەی دروست کردووە لەناو وڵاتەکەیدا و خەڵکانی وڵاتەکەی خۆی دابەشکردووە، ئەردۆگان بەتەواوەتیش مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکات و دادگا و دەسەڵات لە بەرژەوەندی خۆی و حیزبەکەی بەکار دەهێنێت، هەروەها ڕۆژانامەوانان و ئەکادیمییەکان و هەر کەس لەگەڵ ئەو نەبێت دەخرێتە زیندانەوە”.

,

ماکرۆن ئەوەشى خستوەتەڕو: “ئەردۆگان هەڕەشە لەسەرجەم وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەکات بەوەی کە دەرگا سنورییەکانی وڵاتەکەی بەڕوی کۆچبەرە سورییەکاندا دەکاتەوە، بەوەی کە تورکیا بەرەو وڵاتانی ئەوروپا جێبهێڵن و بەرەو یۆنان و بولگاریا و ڕۆمانیا بڕۆن”.

,

ماکرۆن دەڵێت، تورکیا داگیرکارییەکانی لە سوریا بەردەوامە و هەڕەشەیە بۆسەر کوردەکانی سوریا، هەروەها مەترسی بۆسەر کەنارئاوییەکانی یۆنان دروست کردووە و بەشێکی ئەو وڵاتەی داگیرکردووە و ئەوەش مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا.

,

چەندیدن جار ئەردۆگان هەڕەشەی ئەوەی کردووە، کە دەرگاکانی سنوری وڵاتەکەی بەڕوی ئەوروپادا بۆ کۆچبەران دەکاتەوە ئەگەر بێت و وڵاتانی ئەوروپا واز لە فشارەکانیان نەهێنن بۆ سەر تورکیا.

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل