fbpx
Shadow Shadow

فەڕەنسا لەگەڵ هەرێم و بەغداد لە هەوڵدایە بۆ تاووتوێکردنى پرسی داعشە دەستگیرکراوەکان

17:59 سێ شه‌ممه‌ 15 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەى لەگەڵ هەرێمى کوردستان و عێراق گفتوگۆى کردووە لەبارەى دۆسییەى ئەو داعشانەى لە زیندانەکانى عێراق و هەسەدەدان.

,

جان ئێف لۆدریان، وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا ئاشکرایکردووە: “لەگەڵ بەرپرسان لە بەغداد و هەرێمى کوردستان گفتوگۆمان کردووە، دۆسییەى ئەو داعشانەمان تاووتوێکردووە، کە لە زیندانەکانى عێراقدان”.

,

لەبارەى کامپى داعشە گیراوەکانى باکورى سوریا لۆدریان ئەوەى خستوەتەڕو: “ئەتوانن بەخێرایی هەڵبێن گەر بێت و ئەو کامپانەى داعشەکانیان تێدایە بەباشى پاسەوانى نەکرێن و نەپارێزرێن، کە هەزاران چەکدارى داعش لەو کامپانەن”.

,

وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا ئەوەشى وتوە، لە نزیکترین کاتدا لەگەڵ بەرپرسانى عێراق و کورد کۆدەبنەوە بۆ ئەوەى چارەسەرێک بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە، “چونکە پێویستە ئەو هەزاران چەکدارەى داعش لە زیندانەکانى عێراق و سوریا پارێزراو بن”.

 

,

,

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل