fbpx
Shadow Shadow

فەڕەنسا بە “وەڵامێکى توندى ئەوروپى” هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

22:08 سێ شه‌ممه‌ 03 کانونی یەکەم 2019
article image

ناس کورد –

 

فەڕەنسا هەڕەشەى لە ئەمریکا کرد کە لەگەڵ وڵاتانى ئەوروپا “وەڵامێکى توندى” ئەو وڵاتە دەدەنەوە، دواى ئەوەى ئەمریکا هەڕەشەى زیادکردنى باجى کرد بەسەر بەرهەمەکانى فەڕەنسادا.

.

ئەمڕۆ سێشەممە، برونۆ لۆمیر، وەزیری ئابوری فەرەنسا وەڵامی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند “لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا وەڵامێکی توندی هەڕەشەکانی ئەمریکا دەدەینەوە و سزا دەخەینە سەر چەند کۆمپانیایەکی گەورەی ئەمریکا”.

.

وتیشى “فەڕەنسا بەشێوەیەکی توند وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە، ئەگەربێت و ئەو وڵاتە سزای وڵاتەکەمان بدات بە زیادکردنی باج لەسەر بەرهەمەکانمان”.

.

لۆمیر باسى لەوەشکردووە “ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەیکردووە کە سزا دەخاتە سەر بەرهەمە شیرەمەنییەکانی فەڕەنسا و ئێمەش ئەمە قبوڵ ناکەین، لەگەڵ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا وەڵامیان دەدەینەوە”.

.

وەزیری ئابورى فەڕەنسا جەختیکردەوە، وڵاتەکەى لە سزاکان بێدەنگ نابێت و ئەگەر بێت و ئەمریکا واز لە سزاکان نەهێنێت ئەوانیش باج دەخەنە سەر کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری پەیوەندی (گۆگڵ و ئەمازۆن و ئەپڵ و فەیسبوک).

.

هاوکات ڕۆبێرت لابتهایزر نوێنەری ئەمریکا لە فەرەنسا ڕایگەیاند “ئەمریکا دوای زیادکردنى باج لەسەر بەرهەمەکانى فەڕەنسا، پلانی ئەوەی داناوە کە هەمان باج بەسەر وڵاتانی ئیتاڵیا و بەلجیکا و نەمسا بسەپێنێت”.

.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی دوشەممە بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانگەیاندبوو، وڵاتەکەیان باج دەخاتە سەر کاڵاکانی بواری شیرەمەنی فەرەنسا بەڕیژەی 2.4 ملیار دۆلار.

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل