fbpx
Shadow Shadow

فەڕەنسا: بەهۆى وتە ناشرینەکانى ئەردۆگان بەرامبەر بە ماکرۆن باڵیۆزى تورکیا بانگ دەکەین

22:18 هه‌ینی 29 تشرینی دووه‌م 2019
article image

ناس کورد-

سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا، نیگەرانى خۆى لەو وتانەى سەرۆککۆمارى تورکیا دەربڕى کە لەبەرامبەر سەرۆکى فەڕەنسا کردى و ئاماژەى بۆ ئەوە کرد وەک لێپرسینەوە لەو وتانە باڵیۆزى تورکیا لە فەڕەنسا بانگ دەکەن.

.

ئەمڕۆ (هەینی، 29ى تشرینی دووەمی 2019)، سەرۆکایەتی کۆماری فەڕەنسا ڕاگەیاند “بەهۆی وتە ناشرینەکانی ئەردۆگان دژ بە سەرۆک ماکرۆن باڵیۆزی تورکیا لە پاریس بانگ دەکەین”.

.

ئەمڕۆ، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە میانەی وتارێکدا وەڵامی سەرۆکی فەڕەنساى دایەوە کە پێشتر ڕەخنەی لە لەشکرکێشی تورکیا گرتبوو بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ڕاشگەیاندبوو،”هاوپەیمانی ناتۆ لە ئێستادا لەحاڵەتی کۆمادایە و پێویستە تورکیا لەو هاوپەیمانییەتییە دەربکرێت”.

.

ئەردۆگان لەوتارەکەیدا هێرشی توندى کردە سەر ئیمانۆئیل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا و وتی:” پێش ئەوەی ماکرۆن هاوپەیمانی ناتۆ بە حاڵەتی کۆما وبە مردنی مێشک وەسف بکات پێویستە ماکرۆن پشکنین بۆ حاڵەتی مێشکی خۆی بکات”.

 

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل