Shadow Shadow

فەڕەنسا؛ کەڵەشێرێک دادگایی کرا و بە هەزار دۆلار سزا درا

17:33 پێنج شه‌ممه‌ 05 ئه‌یلول 2019
article image

 

ناس کورد-

 

لە فەڕەنسا بەهۆی ئەوەی  کەڵەشێرێک لە بەیانیانێکی زۆر زوودا “خوێندوویەتی” سکاڵای لەسەر تۆمارکرا و بەوهۆیەوە برایە بەردەم دادگا.

.

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاوى کردەوە، ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 5ى ئەیلوولى 2019)  لە وڵاتی فەڕەنسا، کەڵەشێرێک بە ناوی “مۆریس” براوەتە بەردەم دادگای تاوانەکانی “رۆشفۆر” بۆ دادگایکردن و بە بڕی هەزار یۆرۆ سزادراوە و بەو پێیەش پێویستە خاوەنەکەی پارەکە بدات.

.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕووداوەکە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، لە دوورگەی ئۆلیرۆن لە وڵاتی فەڕەنسا بەهۆی ئەوەی کەڵەشێرەکە چەند جارێک لە بەیانیانێکی زۆر زوودا “خوێندویەتی” بۆیە دراوسێکانی بێزار بوون و سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە.

.

پارێزەری کەڵەشێرەکە بەناوی جولیان بابینۆ وتوویەتى، گوناهى “مۆریس”ی کەڵەشێر ئەوەیە کە خەڵکی بێزار کردووە و ئەوەش بەگوێرەی یاساکانی فەڕەنسا تاوانە.

.

هاوکات خاوەنی کەڵەشێرەکە، نیگەرانی خۆی لە سزاکە دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە: “ئەوان هەوڵیاندا کێشە بۆ من و کەڵەشێرەکەم دروست بکەن، بەڵام من ئەوم خۆشدەوێت و هەرگیز دەستبەرداری نابم”.

.

بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە توڕەیی و ناڕەزایەتى زۆری لە ناو ئاژەڵ دۆستاندا لێکەوتەوە و دژی بڕیارەکە زیاتر لە 140 هەزار واژوو کۆکرایەوە.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل