fbpx
Shadow Shadow

فەڕەنسا؛ لە یەک مانگدا بەهۆى گەرماوە هەزار و 500 کەس گیانیانلەدەستداوە

17:10 دوو شه‌ممه‌ 09 ئه‌یلول 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى فەڕەنسا ئاشکراى کردووە، نزیکەى یەک هەزار و 500 حاڵەتى مردنیان تۆمار کردووە کە هۆکارەکەى دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شەپۆلە گەرمایانەى لە هاویندا وڵاتەکەى گرتووەتەوە.

,

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى تەندروستى فەڕەنسا ئەوەی خستوەتەڕو، بەرزبوونەوەى پلەى گەرما کە هاوشێوەى نەبووە لە ڕابردوودا فەڕەنسا و وڵاتانى ئەوروپاى گرتەوە، لە بەروارى 24ى حوزەیران تاوەکو 27ى تەموز، دوو شەپۆلى گەرما وڵاتەکەى گرتووەتەوە و لەو ماوەیەشدا ڕێژەى گیانلەدەستدان 9.1% بەرزووەتەوە بەبەراورد بە ڕابردوو.

,

لە ڕاگەیەندراوەکەى تەندروستى فەڕەنسا ئەوەش هاتووە، 974 کەس لەنێو ئەو کەسانەدان کە گیانیانلەدەستداوە تەمەنیان لەسەروى 75 ساڵەوەیە و زۆربەشیان لەکاتێکدا مردوون کە لەسەر شەقامەکان بوون.

,

لاى خۆشییەوە ئاجنیس بۆزین، وەزیرى تەندروستى فەڕەنسا بە وێستگەى ڕادیۆى فەڕەنساى ڕاگەیاندووە: “لەم مانگەدا هەزار و 500 حاڵەتى مردنمان تۆمارکردووە، کە هۆکارى مردنەکەیان بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بووە جیاواز لە پێشوو”.

,

بەگوێرەى وتەى وەزیرى تەندروستى ئەو وڵاتە، حاڵەتەکانى گیانلەدەستدان بەهۆى پلەکانى گەرماوە بەراورد بە ساڵى 2003 بۆ دە هێندە بەرزبوەتەوە.

,

هاوینى ئەمساڵ، فەڕەنسا و زۆربەى وڵاتانى ئەوروپا ژمارەى پێوانەییان تۆمارکرد لە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما، شارەزایانیش نەیانشاردووەتەوە بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بەو ڕێژەیە ڕەنگە ئاو و هەواى ئەوروپا بگۆڕێت.

,

,

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل