fbpx
Shadow Shadow

فەرەنسا بۆ ئەمریکا: بۆ قسەکردن لەسەر ئێران پێویستمان بە مۆڵەتی هیچ کەسێک نییە

21:15 هه‌ینی 09 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە توندی وەڵامی وتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای دایەوە، ڕایگەیاندووە، بۆ قسەکردن لەسەر ئێران پێویستیان بە مۆڵەتی هیچ کەسێک نییە.

.

ئەمرۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە فەرمی وەڵامی دۆناڵد ترەمپی داوەتەوە و رایگەیاندووە: “بۆ دەربڕینی بۆچونی خۆمان لەسەر ئێران پێوستمان بەوە نییە هیچ وڵاتیكی دیکە مۆڵەتمان پێبدات”.

.

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشکردووە: “وڵاتەکەمان لەوپەڕی سەروەری و دەسەلاتداری رەهای خۆیدایە و پێویستی بە کەس نییە سنوری بۆ دابنێت و ڕینمایی بکات، وڵاتەکەمان بەوپەڕی تواناوە خۆی نمایندە دەکات”.

.

لەبارەى هەوڵى وڵاتەکەى بۆ نێوەندگیرى لە کێشەکانى تایبەت بە ئێران، فەڕەنسا ڕایگەیاندووە، ئەوەی دەربارەی ئێران وتویانە تەنها بۆ نێوەندگیری و لەپێناو ئاشتی بووە.

.

ئەم وەڵامەی فەرەنسا دوای ئەوە دێت، دوێنێ پێنجشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتەری خۆی هێرشی کردە سەر فەرەنسا و رایگەیاند: “ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسایە یەکێکە لەو لایەنانەی کە هەوڵدەدات شوێنی ئێمە بگرێتەوە، ئاماژە و ئاڕاستەی هەڵە دەدەنە ئێران”.

.

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل