fbpx
Shadow Shadow

سیاسه‌تی

وردەکاریی شەڕەکەى بێتواتە لە ناس کورد

فەرمان لەسەر “پێکەنینێک” کوژرا

15:55 چوار شه‌ممه‌ 29 كانونی دووه‌م 2020
article image

ناس کورد-

هێشتا چەند کاتژمێرێک بەسەر ئاشتەوایی نێوانیاندا تێنەپەڕیبوو کاتێک شەڕە تەقە لەنێوان دوو خێزانى دانیشتووى گوندێکى سەر بە ناحیەى بێتواتە سەریهەڵدا، کە بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکى دیکەش برینداربوو.

.

شەڕەکە سەرلەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ی کانونی دووەمی 2020، ڕوویدا و بەهۆیەوە هێزێکى زۆرى پۆلیس ڕەوانەى ناوچەکە کرا بۆ ئەوەى زیاتر تەشەنەسێنێت و کۆنتڕۆڵ بکرێت.

.

بەپێی بەدواداچوونەکانى ناس کورد، ئەو دوو خانەوادەیە هەردووکیان دانیشتوی سنوری ناحیەی بێتواتەی سەربە قەزای ڕانیەن و پێشوتر کێشەیەکی کۆن لە نێوانیاندا هەبووە و چەند جارێک تەقەیان لە یەکتریی کردووە.

.

ئێوارەى دوێنێ جارێکى تر گرژى لەنێوان هەردوو خانەوادەکە سەریهەڵدایەوە، کاتێک کەسێک بەناوى فەرمان (29 ساڵ) کە شۆفێری تەکسی بووە خۆیکێشاوە بە مناڵێکی خانەوادەکەى تردا، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە منداڵەکە دەنێردرێتەوە ماڵەوە بەهۆی ئەوەی تەندروستی باش بووە.

فەرمان لەسەر "پێکەنینێک" کوژرا

دواى ڕووداوەکە شەوی ڕابردوو هەردوو بنەماڵەکە کۆبونەوە و ئاشتبونەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی باوکی مناڵەکە بیستویەتیەوە کە گوایە فەرمان لەکاتى خۆى کێشانی بە منداڵەکەدا “پێکەنیوە لەبری ئەوەی خەمبار بێت”، بۆیە دواتر کەمینى بۆ فەرمان داناوە و لە ڕێگەى نێوان گوندی بێتواتە و سەروچاوە دەستڕێژیی لێکردووە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.

.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پۆلیسى ڕاپەڕین، جگە لە کوژرانى فەرمان، کەسێکى دیکەش بەناوى بەناوی (ص، ق) لە خانەوادەکەى دیکە، کە تەمەنى 54 ساڵە و ڕەگەزی نێرە برینداربووە، دوای چارەسەری پزیشکی بەهۆی برینەکەیەوە بەڕێکراوە بۆ سلێمانی.

.

بەهۆى شەڕەکەوە ماڵى کوژراوەکە گوندەکەیان چۆڵکردووە و هێزێکى زۆرى پۆلیس لە گوندەکەن و دۆخەکەیان کۆنترۆڵکردووە.

فەرمان لەسەر "پێکەنینێک" کوژرا

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە ناس کوردی وت “تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕوداوەکە دەستگیر نەکراوە، بەڵام لەگەڵ ڕودانی ڕوداوەکە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتونەتە شوێنەکە و بارودۆخەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە”.

.

وتیشى “بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بریندارەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکیش بۆ تەرمی کوژراوەکە لە پزیشکی دادوەری ڕانیە، ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل