Shadow Shadow

"ئەو کچەى فەرمانى دامەزراندنى بۆ دەرکراوە دایک و باوکێکى کەمئەندامى هەیە"

فەرمانێکى قوباد تاڵەبانى لە کۆتایی تەمەنى کابینەى هەشت ناڕەزایی بەدوادا هات

18:47 هه‌ینی 19 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد-

بەگوێرەى بەڵگەنامەیەک کە بەشێک لە هاوڵاتییان و ڕۆژنامەنوسانى هەرێم لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک بڵاویان کردووەتەوە، دەرکەوتووە، قوباد تاڵەبانى لە کۆتایی تەمەنى کابینەى پێشوو، فەرمانى دامەزراندنى بۆ کەسێک دەرکردووە، خانەوادەى ئەو کەسەش ڕونکردنەوەیان بڵاوکردووەتەوە.

.

وەک لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە، کە فەرمانێکى وەزارییە و لە بەروارى 7ى تەموز دەرکراوە، واژووى پشتیوان سادق، وەزیرى پێشوى وەزارەتى پەروەردەى لەسەرە، فەرمان کراوە بە دامەزراندنى کەسێک بە ناوى هەوار ئیبراهیم، کە دەرچووى زمانى ئینگلیزییە بۆ ساڵى خوێندنى 2016-2017.

.

لەناو فەرمانە وزارییەکە ئاماژە بەوەکراوە بە فەرمانى، “جێگرى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان لە 27ى حوزەیرانى ئەمساڵ بڕیارى دامەزراندنى ئەو کەسە دراوە لەسەر میلاکى بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى/ بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى ڕانیە، بە ناونیشانى مامۆستاى ئامادەیی”.

.

ڕۆژنامەنوس دڵشاد ئەنوەر، کە یەکێک بوو لەو کەسانەى بەڵگەنامەکەى بڵاو کردەوە، لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوە کردووە، خانەوادەى ئەو کەسەى دامەزراوە ڕونکردنەوەیەکیان بۆ ناردووە و باسیان لە هۆکارى دامەزراندنى ئەو کچە کردووە بەم جۆرە: “تەعینکراوەکە کچی دایک و باوکێکی کەمئەندامی لە جێگە کەوتووە، کەس واسیتەی بۆ نەکردووە، عەریزەی داوە و حکایەتی خۆی گێڕاوەتەوە، بۆیە تحقیق کراوە لە گوزەرانی و بەلەبەرچاوگرتنی سەختی ژیانی تەعین کراوە”.

.

وێنەى فەرمانەکە:

فەرمانێکى قوباد تاڵەبانى لە کۆتایی تەمەنى کابینەى هەشت ناڕەزایی بەدوادا هات

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل