fbpx
Shadow Shadow

فەرمانی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی هەڵوەشێنرایەوە.. کەیسەکەى داخرا؟

13:23 یه‌ك شه‌ممه‌ 25 ئاب 2019
article image

ناس کورد-

دادگای تاوانەکان بە سیفەتی تەمییزی فەرمانی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی هەڵوەشاندنەوە بەڵام هێشتا کەیسەکەى دانەخراوە.

یه‌كێك له‌ پارێزه‌رانى دۆسییه‌كه‌ى شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ به‌ ناس كوردى ڕاگه‌یاند، “دواى ئه‌وه‌ى دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى پێداچوونه‌وه‌ى به‌ فه‌رمانى ده‌ستگیكردن بۆ سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌كه‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى سلێمانیه‌وه‌ ده‌ركرابوو كردووه‌، بۆى ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و بڕیاره‌ یاسایى نیه‌ بۆیه‌ به‌ سیفه‌تى ته‌میز ئه‌و فه‌رمانه‌ى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌.”

.

پارێزه‌ره‌كه‌ى كه‌یسه‌كه‌ى سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ئاشكراشیكرد، “كه‌یسى سكاڵاكردن له‌ شاسوار عه‌بدولواحید به‌هۆى چه‌ند سكاڵایه‌كه‌وه‌ له‌ دادگایه‌ و هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌ و به‌ڕێكارى خۆیدا ده‌ڕوات.”

مانگى ڕابردوو به‌هۆى تۆماركردنى سكاڵا له‌سه‌ر شاسوار عه‌بدولواحید له‌سه‌ر پرسى پشكه‌كانى چاڤیلاند له‌لایه‌ن دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى سلێمانیه‌وه‌ فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچوو.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل