fbpx
Shadow Shadow

"بە تاوانى فێڵکردن فەرمانەکەى بۆ دەرکراوە"

فەرمانى دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو

22:13 یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ته‌موز 2019
article image

ناس کورد- ئەحمەد مستەفا

فەرمانى دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ دەرکراوە، داوا لە پۆلیس کراوە فەرمانەکە جێبەجێ بکات، بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی، کە ماددەکە تایبەتە بە تاوانی فێڵکردن، فەرمانەکە دەرکراوە.

.

بەگوێرەى فەرمانێکى دەستگیرکردن کە واژووى دادوەر هەڵاڵە فەتاحى لەسەرە، داواى دەستگیرکردنى شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ کراوە، ئاماژە بەوەکراوە: “لە بنکەى پۆلیسی سەیوان سکاڵاى لەسەر تۆمار دەکات”.

.

لە لێدوانێکى تایبەتیدا بۆ ناس کورد سەڵاحەدین ئەحمەد، داواکاری گشتی لە سلێمانی بە ناس کوردی وت: “بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادانی عێراقی، کە ماددەکە تایبەتە بە تاوانی فێڵکردن، فەرمانی دەستگیرکردن لە دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی 2 بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرکراوە”.

.

وەک لە فەرمانەکەدا هاتووە، فەرمانى دەستگیر کردنەکە، ئاڕاستەی لایەنە ئەمنییەکان کراوە بۆ دەستگیرکردنی سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ.

.

فەرمانى دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو

.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل