fbpx
Shadow Shadow

"ئۆتۆمبێلەکەم ڕادەست ناکەم"

فەرمانى دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلەکەى شایان عەسکەری پەرلەمانتارى گۆڕان دەرکرا

14:33 چوار شه‌ممه‌ 09 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

دادگاى هەولێر فەرمانى دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلى شایان عەسکەری پەرلەمانتارى گۆڕانى لە پەرلەمانى کوردستان دەرکرد، دواى ئەوەى لەلایەن دادگاوە بەبڕی 13 ملیۆن دینار سزادرا.

.

شایان عەسکەری، لە خۆپیشاندانەکانی 25ی ئازاری 2018، وەک پزیشکێک بەشداریکرد و لەلایەن دوو کەسەوە کە لە خۆپیشانەکاندا هێرشیانکردبووە سەری سکاڵای لەسەر تۆمارکرا، بەتۆمەتی ئەوەی ناوی ئەو دوو کەسەی زڕاندووە،  مانگى ڕابردووش دادگا دۆسیەکەى یەکلاییکردەوە و بە بەبڕی 13  ملیۆن دینار سزایدا.

.

بەپێی نوسراوێکى دادگاى هەولێر کە دەست ناس کورد کەوتووە، بڕیاردراوە بە دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلەکەى شایان عەسکەرى و فرۆشتنى، ئەگەر لەماوەى سێ ڕۆژدا بڕى شەش ملیۆن دینارى سزاکە لەکۆى 13 ملیۆن ڕادەست نەکات.

.

لەو بارەیەوە شایان عەسکەرى بە ناس کوردى ڕاگەیاند، نوسراوەکەى دادگاى بەدەستگەیشتووە، بەڵام بەلایەوە سەیرە، چونکە پێشتر پێی ڕاگەیاندوون کە ئەو بڕە پارەیە لەموچەکەى ببڕن.

.

وتیشى “بەپێی نوسراوەکە دەبێت لەماوەى سێ ڕۆژدا ئۆتۆمبیلەکەم دەستى بەسەردا بگیرێت، بەڵام من ئامادەنیم ڕادەستى بکەم، چونکە بەپارەى خۆم کڕیومە و ئاڵتونم بۆ فرۆشتووە قەرزیشم بۆ کردووەو هێشتا بەتەواوى قەرزەکەم نەداوەتەوە، با لە موچەکەم ئەو بڕە پارەیە گلبدەنەوە”.

فەرمانى دەستبەسەرداگرتنى ئۆتۆمبێلەکەى شایان عەسکەری پەرلەمانتارى گۆڕان دەرکرا

 

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل