fbpx
Shadow Shadow

 فەرماندەی پێشووى هەواڵگریی عێراق هۆشداریدەدات “هێزەکان بخرێنە ئەوپەڕى حاڵەتى ئامادەباشییەوە”

14:09 چوار شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2019
article image

ناس کورد-

 

وەفیق سامەرایی، شارەزای سەربازی و فەرماندەی دەزگای هەواڵگریی پێشوی عێراق، هۆشداریدا لەڕوودانی “کاری تیرۆریستی”، لەکاتی ئەنجامدانی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن و خۆپیشاندانەکان، داواشی لە هێزە ئەمنییەکان کرد  دواین پلەی ئامادەباشی ڕابگەیەنن.

.

ئەمڕۆ چوارشەممە، (16ى تشرینی یەکەم ،2019) وەفیق سامەرایی، شارەزای بواری سەربازی و فەرماندەی دەزگای هەواڵگریی پێشوی عێراق، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، نوسیویەتى “قەتیسکردن و ڕێگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و تۆڕی ئینتەرنێت نابێتە هۆکاری چارەسەرکردنی کێشە ئەمنییەکانی عێراق”.

.

وتیشی “هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەبێت ڕێگای ئەمنی توند بگرنە بەر بۆ ڕێگرتن لە ئەگەری ڕوودانی هەر کارێکی  تیرۆریستی، بەتایبەتی دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکان و نزیکبوونەوە لە وادەی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن”.

.

دەشڵێت “لە کاتێکدا جیهان بە خێراییەکی زۆر بەرەو پێشەوە دەڕوات، عێراق بەرەو دواوە هەنگاو دەنێت”.

.

وەفیق سامەرایی، ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدواى 2003 و ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، ئەمریکا ڕێگریکردووە لە هەڵوەشاندنەوەی عێراق و پەرتەوازەبوونی، بەڵام ئەوەندەی نەخایاند رێکخراوەکانى وەک قاعیدە دەرکەوتن و چارەنووسی عێراقیان خستە مەترسییەوە، چونکە ئەوکات عێراق هێزێکی نیشتیمانی تۆکمەی نەبووە بەرگریی لە عێراقییەکان بکات، “بەڵام ئەو هاوکێشەیە ئێستا گۆڕاوە و لە ئێستادا هێزی نیشتمانی هەیە کە پێکهاتووە لە سوپا، پۆلیس و حەشدی شەعبی، دەبێت حکومەتی عێراق پەرە بەو هێزانە بدات بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەک دەرفەت بە تیرۆرستان نەدرێت”.

.

سامەڕایی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئاڵۆزییەکانی باکورو خۆرهەڵاتی سوریا ، لەڕووی ئەمنییەوە کاریگەری خراپی دەبێت لە سەر ڕەوشی عێراق ئەگەر هێزە ئەمنییەکان زیاتر وریاتر نەبن، بە تایبەتی لە دوای هەڵهاتنی دەیان چەکداری داعش لە زیندانەکانی هێزە کوردییەکانى سوریا، “چونکە ئەگەری دزەکردنیان بۆ ناوخاکی عێراق و  ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی لە کاتی مەراسیمی ئیمام حسین و خۆپیشاندانەکان پێشبینیکراوە”.

وشە كلیلەكان:

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...

جۆری بابەتی دڵخوازت لەم ماڵپەڕەدا چییە؟

Loading ... Loading ...
Do NOT follow this link or you will be banned from the site!
عاجل عاجل